لە من بۆچ زیزی عەمرم چاوەکانم ماهی تابانم

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
لە من بۆچ زیزی عەمرم چاوەکانم ماهی تابانم  (1930) 
by مستەفا شەوقی
لە من بۆچ زیزی عەمرم؟ چاوەکانم، ماهی تابانم تەوێڵت بۆ چی گرژە یا چ قەوماوە، چ تاوانم
لە پێشاپێشی تابووری موژەت، هەر دوو برۆت کەچ بوو دەڵێ بۆ تیپی عاشق زولفەقارە تیغی بوڕڕانم
کەمەندی زولفی خاوت چونکە بازووبەندی بازوومە چ حاجەت چاو کەژاڵێ تا بە ئەفسوون بەستی دەستانم؟
ئەگەر لەیل و نەهاران ئاهـ و ناڵەم خەوڕەوێنوو بێ مەلامەت بەس بکەن چون من غەریب و خانەوێرانم
تەلەسمی گەنجی حوسنی تۆ، موعەممای عالەمی کۆنە لە حەللی وی بەسەر چوو عومرم و هێشتاکە هەر جوانم
کە نەرمین باوەشی تۆ، بێشکەیە بۆ قەلبی مەجرووحم، بە لەنجە لێی گەڕێ ساقی! هەدادا توفلی گریانم
بەڵێ شەوقی کە کوردە، چاو بە خوێنە، قەت هەدا نادا بە خوێنی چاوەکانم سوور بووە چاکی گریبانم

This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:

  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.

Public domainPublic domainfalsefalse