لە لای ئەوانەی کە ویژدان باوە
Appearance
| لە لای ئەوانەی کە ویژدان باوە | لە ڕابواردندا ژن نیوەی پیاوە |
| کە ڕەگی دارت لە ژێردا پچڕاند | گەڵای ڕەونەقی دارت هەڵوەراند |
| ئەسپێکی ڕەسەن هەرچەند کە لەڕە | گەلێ لە کەری قەڵەو چاکترە |
| شەربەت هەر چەند خۆی شیرین دەنوێنێ | هەر ئاو تینوەتی تەواو دەشکێنێ |
| ئەو دەوڵەمەندەی لە خوێش نەپرسێ | ئەبێ لە سەر و ماڵی بترسێ!! |
| ئەو قەلەندەرەی ویژدان یاریەتی | تەڵای دەستەوشار خزمەتکاریەتی |
| ئاگری بەدخوڵق، خەڵق شەیدا ئەکا | خوێندن بڵێسەی پێ پەیدا ئەکا |
| لەم زەمانەدا کە کیزەرییە | کچ با حۆریش بێ دەردیسەرییە |
| بووی بە خەزووری پیاوی شەڕانی | ئەبێ کچەکەت لای خۆت بزانی |
| یا پیاو دەکوژێ یا خۆ ئەیکوژن | کە وابێ کچی تۆ نابێ بە ژن |
| چیت لە دڵایە زمانت وابێ | هەوڵی ئەوەت بێ واتەت ڕەوا بێ |
| ئەوی ڕوو گرژە خەسارەمەندە | ئەوەی ڕوو خۆشە ئەو دەوڵەمەندە |
| کە شەڕانیت دی پێی بڵێ بەگم | ورمزیارت دی تۆ بڵێ لەکم |
| پارە وتوویە سەخت و سەرسەختم | نەمدەن بە سەخی حەپسی بەدبەختم |
| سەبری عاشق و پارەی دەست بڵاو | قەرار ناگرن بیشیان خەیتە داو |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 576 و 196
1939/08/17
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|