لە فیتنەی نازی غەمزەی چاوی فەتتانی خوا چی بکەم

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
لە فیتنەی نازی غەمزەی چاوی فەتتانی خوا چی بکەم  (1934) 
by ناری
لە فیتنەی نازی غەمزەی چاوی فەتتانی، خوا چی بکەم؟ لە نێشی عەقرەبی زوڵفی پەرێشانی، خوا چی بکەم؟
لە سەفحەی ڕوومەتم یەک جێ نەما بێ زەخمی پەیکانی لە حەملەی فەوجی ڕووسی تیری موژگانی، خوا چی بکەم؟
بە زوڵفی، سوبحی ڕووی پۆشی کە قیبلەی ئەهلی ئیمانە لە جەمعی سوبح و شام و کوفر و ئیمانی، خوا چی بکەم؟
وەکوو بارامی گۆڕە، تورکی چاوی بۆ نیشانەی دڵ لە خۆش لێدان و پڕپێکانی پەیکانی، خوا چی بکەم؟
لە شەودا ماهی ڕووی دەرکەوت و زوو هەڵهات و نەمزانی لە بێ میهری ڕوخی وەک ماهی تابانی، خوا چی بکەم؟
ئەگەرچی شێوەیی شیرینی جەزبی دڵ دەکا هەردەم لە حەرفی تاڵی لێوی شەککەر ئەفشانی، خوا چی بکەم؟
هەتاکوو هەڵ نەکا بۆ ڕەفعی زوڵمەت شەو چرای کوڵمی لە ڕەمزی خاڵی شین و لەعلی خەندانی، خوا چی بکەم؟
لەسەر سینەی بەئاهی من شکا چینی سەری زوڵفی لە پەرژینی شکاوی باغی سێوانی، خوا چی بکەم؟
لە دووکانی خەیاڵمدا نەما جنسی غەزەل ئەمڕۆ لە بۆ فەرشی سەریری تەختی ئەیوانی، خوا چی بکەم؟
نەخۆشم بێ نەباتی لێوی، من موشکیل نەجاتم بێ لەبۆ ماچی وەکوو دەرمانی لوقمانی، خوا چی بکەم؟
لە شۆڕشدایە مورغی دڵ، بە ئوممێدی نەسیمی گوڵ لەبۆ عەتری غوباری چاکی دامانی، خوا چی بکەم؟
دەمێ بۆ من نەبوو سەیری کەناری گوڵشەنی وەسڵی لە بێڕەحمی ڕەقیب و جەوری دەربانی، خوا چی بکەم؟
ویساڵی بۆ ڕەقیب و دەردی هیجرانی بە ناریدا لە ڕەسمی بێوەفایی و عەهد و پەیمانی، خوا چی بکەم؟

This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:

  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.

Public domainPublic domainfalsefalse