لە عومری پازدە ساڵی تاوەکوو چل

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
لە عومری پازدە ساڵی تاوەکوو چل  (1941) 
by موفتی پێنجوێنی
لە عومری پازدە ساڵی تاوەکوو چل نەفامی هات و دایپۆشیم بە سەد جل
لە دنیا بێ خەبەر بێ هۆش و غافڵ هەتا باری مەعیشەت کەوتە سەر مل
***
ئەوا ئێستا بە پیری هۆشیارم بەبێ هێزی خەریکی کەسب و کارم
لەبەر منداڵی وردم بێ قەرارم ئەگەرچی جێگە تەعنەی ئەهلی شارم
***
وەکوو جۆڵا بە هەر چوار پەل ئەجووڵێم لە تۆزی تووتنا غەرقم هەتا پێم
سەر و جامانە چڵکن تاکوو دەرپێم کەچی واعیز بە کوردی جوێن ئەدا پێم
***
بەڵی فەرمووی لە مردن تۆ نزیکی بە ڕۆژ و شەو لەبەرچی وا خەریکی
لە شەش کەسبا لەگەڵ شەش کەس شەریکی چ ئەقڵێکە لەسەر کام فاک و فیکی
***
مەگەر نازانی دنیا بێ بەقایە لەگەڵ گەل دلبەرێکی بێ وەفایە
نەتیجەی تێکەڵی جەور و جەفایە نەوەک بۆ تۆ لەئاستی جوملە وایە
***
وتم قوربان هەقیقەت قەولی تۆیە ئەوی فەرمووتە بێ کیزب و درۆیە
بەڵام منداڵی تۆ تێر نان و دۆیە لە ماڵی ئێمە حەڵوا نانی جۆیە
***
بەشەر موحتاجی بەرگ و چێشت و نانە نەفس حوکمی بەسەرمانا ڕەوانە
چ تەگبیرێ ئەکەی فەرموو بزانە چییە دەرمانی ئەم دەردی گرانە
***
خولاسە گەر قسەی ڕاستی ئەپرسی ئەوی خۆی تێرە ناپرسێ لە برسی
مودەڕڕیس تا مەعاشی بۆ نەنووسی لەلای پەشمە هەموو دەرس و درووسی
***
منی بێچارە بێ موڵک و پارە کوڕێک و شەش کچ و دووی تر ژمارە
لەگەڵ خۆم نۆیە تەعدادی دیارە چییە تەگبیری ئەم کەوتەهەژارە
***
ئەفەرمووی ڕازقە خالق تەواوە بەهانەی ڕزق و ڕۆزی دانراوە
بە هیوا بی ببارێ فکری خاوە بەبێ زەحمەت بەشەر بێ نان و ئاوە
***
جوابی دامەوە واعیز بە ناچار لەڕووی هەق هاتە پێش و کەوتە گفتار
وتی ئەی عاجزی خەستەی بریندار زەلیلی قوڕبەسەر دڵ پڕ لە ئازار
***
دڵم پڕ بوو لەتاو تۆ کەوتمە گریان لە چاوم ئاو دەبارێ عەینی باران
لە حاڵت ماتم و سەرسام و حەیران ئەوا جەرگم سەراسەر بوو بە بریان
***
پەشیمانم لە قەولم بێ نیهایەت بەیاناتێ کە تۆ کردت بە ئایەت
هەموو وەک دووخە لای ئەهلی درایەت گەلێ مەقبوولە بۆ تەبع و حیکایەت
بەسە موفتی گلە و ڕازی زەمانە

دەمی خۆت بگرە چیتە لەم قسانە

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse