Jump to content

لە سەفەر هاتەوە سەرپۆشی لە ڕووی کردەوە باز

From Wikisource
لە سەفەر هاتەوە سەرپۆشی لە ڕووی کردەوە باز (1969)
by سابیری
306533لە سەفەر هاتەوە سەرپۆشی لە ڕووی کردەوە باز1969سابیری
لە سەفەر هاتەوە، سەرپۆشی لە ڕووی کردەوە باز قەمەری تەلعەتی دەرکەوت و دڵم بوردەوە باز
بە سەلامی، دڵی ئاتەشکەدە تەسکینی هات بە کەلامی، جگەری ڕیشمی چا کردەوە باز
ئەمە جێی سەجدەیی شوکرانە و سەر دانانە کە خودا مەرحەمەتی کرد و گەیشتم بە مراز
زەهەب و فیززەیی جان دەرچوو لە بۆتەی هیجران نییەتی ترس و غەمی دەست و دەمی مزگەر و گاز
دڵ و جان گەرچی لە دەرد و غەمی دووری دوورن هیچ فەرقی نییە کەوتوونەوە بەر غەمزە و ناز
بە خودا هەر غەم و ئازارە چ دوور و چ نزیک هەردوو هەر قاتڵی دوڕڕاجە چ شاهین و چ باز
وەکوو دونیا غەم و ئازارە چ بوون و چ نەبوون مار هەر ماری زەهردارە چ کۆتا و چ دراز
فەرەح و ڕاحەتی تێدا نییە دونیا بە خودا بە مەفادی خەبەری سەییدی ساحیب ئیعجاز
لەتە نان و قومە ئاوی کە بە هەر کەس دابێ بە یەقین نانەکە زەهراوییە ئاوی کولە گاز
بە زگی مادەری دونیا دز و جەردەی هێنا نە لە عەللامە ئەپرسن نە لە حوججاجی حیجاز
بەخەبەر هاتم و زوو سەجدەیی شوکرم هێنا کە هەموو زامی دڵم خۆش بووەوە کۆنە و تاز
غەرەزت یارە دیارە مەکە هاوار و فیغان غەرەزت ماڵە بماڵە بە عەبا جێگە نەماز
بە خودا زەحمەتە دەروێش قەبووڵ بێت و نوێژ کە لەبەر چاو و قبووڵی ئەکەی ئەم سەجدە دراز
سابیری مادەر و فەرزەند، هەموو باوەکوژن عەجەبا باوەکوژت کردووەتە مەحرەمی ڕاز


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).