لە سەرمایە لە سەرمایە لە سەرما شور و غەوغایە
Appearance
| لە سەرمایە لە سەرمایە لە سەرما شور و غەوغایە | لە گەرمانا ئەگەر ماپێم بڵێن پیاوێکی ڕیسوایە |
| تەبیعەت حوکم ئەکا مەجنوون ئەبێ هەر دەس بە ئەژنۆ بێ | ئەگەر لەیلێی ببێ ئەمجا ئیتر بۆ شێت و شەیدایە؟ |
| لەهەر خاکێ کەڕ و کوێر و بەڵەک لابەی لە ناوانا | ئیتر ئەو خاکە کەی هەرگیز پەرۆشی بۆ مەسێحایە؟ |
| بڵێین یادی بەخێر بێ حاتەمی تەی سفرەکەی لابا | کە برسی تێر بکەن ئەمجا خەیاڵی چی لەدڵدایە؟ |
| ئەبێ یۆسف گەلێ مەمنوونی قانوونی غەرامی بێ | کە ئایێنەی جوانی ئەو دڵی شۆخی زوڵێخایە؟ |
| وەیا کوێخا ئەگەر شوان و سەپان و پینەچی دەرکا | لە دێکەیدا ئیتر لای کێ ڕەئیس و مامە کوێخایە؟ |
| بە سەربەستی مەترسە پێ لە دەریای قوڵی بێ پەی نێ | ئەگەرنا خۆ لەگەڵتا ڕاس ئەکا دڵپاک و ئاشنایە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|