لە سوێی گیپە و سەروپێتە سەرم وەک ساز و سەمتوورە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
لە سوێی گیپە و سەروپێتە سەرم وەک ساز و سەمتوورە  (1945) 
by مەلا مارف کۆکەیی
لە سوێی گیپە و سەروپێتە سەرم وەک ساز و سەمتوورە لەبۆ یەک کەشکەک و شۆرباتە سینەم شیبهی شەیپوورە
لەبۆ جەرگ و دڵی خۆشبۆ بە عەتری جەوهەری لیمۆ لە مێژە جەرگ و دڵ دەکوڵێ شەبیهی ئاشی سەر کوورە
بە میزرابی خەیاڵ و تار یاری تاسکەبابێکە ڕەگ و ڕیشەی وجوودم یەک بە یەک وەک تاری سەمتوورە
تەبیعەت گەرچی ڕەنجوورە قەریحە گەرچی باریکە لەبۆ گۆشتی قەڵەو ئەعزا هەموو وەک خیگە ئەستوورە
لە چێشتی بەربەسێڵ و گۆشتی تازەی بەرخی یەکساڵە کە مەحڕوومم عەزیزم چلچراغی دیدە بێ‌نوورە
تەبیب و دوکتورم پاک ئیمتیحان کرد ئیتتیفاقیان بوو دەوای ئەم دەردەیە یا کاوڕە یا گیسکە یا کوورە
دەبینم ئەهل و بەیتی کەس نییە لەم شارەدا ئەمڕۆ مەگەر زاتێ بە ئیبنولموهتەدی مەعڕووف و مەشهوورە
ئەگەر ڕاستت دەوێ پیاوی خەسیس و پیس و دەست قووچاو نەبێ چاکە ئەگەر بشبێ مەقامی ئاوی ئاموورە
وەکوو بیستوومە وەختی بەخشش و هیممەت دەر و بانی لە موحتاج و فەقیر و بێنەوا وەک بەیتی مەعموورە
ئەگەرچی کاکی کۆکی نیسبەتەن تۆ شاعیری چاکی وەلی چون ئیحتیاجت زۆرە شێعرت بۆیە مەنفوورە


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.