لە سایەی کەسب و سنعەت من بە نێری هاتمە دنیاوە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
لە سایەی کەسب و سنعەت من بە نێری هاتمە دنیاوە  (1941) 
by موفتی پێنجوێنی
لە سایەی کەسب و سنعەت من بە نێری هاتمە دنیاوە لەبۆ نانی منەتباری ڕیابازیم فڕێ داوە
نە من زگ پڕ دەکەم بۆ کەس نە دێو و جن ئەسووتێنم نە کۆتێ ڕیشی بێ ئیشی و نە مەندیلم لەسەر ناوە
نە شێخی عازەبانم دێو و جنیی بێنە ژێر حوکمم بڵێم ئەمیانە قەرقەش ئەوی تر سەڕسەڕی ناوە
نە شێخم بەیعی جەننەت کەم نە کەس داخل بە دۆزەخ کەم وەلیعەهدی خوا ناکەم بە ناوی زەهد و تەقواوە
لە چڵکی پرچ و پەلکەم چی لە کەشکۆڵ و عەبا چی بکەم کەسێ ناوی بەشەر بێ حوڕ بژی مەردانە تاماوە
کە دیم تەزبیحی دەستی سۆفی و بەرماڵی سەرشانی موحەققەق بوو لەلام هەردوو بە دانە و داوی داناوە
بە ڕووتی ناگەڕێم و تەرکی دنیا ئەنبیا نەیکرد هەوا و نەفسی بەشەر قەتعەن لەبۆ هیچ کەس نەکوژراوە
دیانەت کەی لە جێگەی سنعەت و کەسب و فەلاحەت بوو سلووکی تۆ بە من چی هیچکەسێ بۆ کەس نەخوڵقاوە
فەلەک بۆ هەر کەسێ گەردش ئەکا ئیقبالی ڕووناکە کەچی بۆ قەومی ئێمە چەپ ئەچەرخێ عەکسی هێناوە
یەکێ ژینی بە هاوارە یەکێ کەشکۆڵ و ڕەشمارە بەسەر هیچ کەس نەیە خالق ئەوی لەم قەومە قەوماوە
گڕی سینەم بڵێسەی سەندووە واعیز مەکە مەنعم وەکوو قەقنەس بەجارێ جەرگ و دڵ یەکدەفعە سووتاوە
ئەگەر بێت و لە دنیا تێ نەگەی وەحشەت گەلێ خۆشە لەلای نووستوو خەفەت نابێ خەبەر خەمبار و داماوە
زمانم کۆڵە ڕێی تەحریر و تەقریرم نەما چی بکەم وەئیللا فیکری من ئەرزی خەیاڵی بیکری کێڵاوە
چ لازم ئەی تەبیب نەبزی دەسم ئەگری بە بێهوودە لە گێژاوی مەراقا غەرقە موفتی تازە خنکاوە

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse