لە سایەی قامەتی سەروی تو ئیستیغنای لە سێبەر بوو

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
لە سایەی قامەتی سەروی تو ئیستیغنای لە سێبەر بوو  (1967) 
by عاجز
لە سایەی قامەتی سەروی تو ئیستیغنای لە سێبەر بوو دڵی بولبول لەبەر سونبول بەسەر باغی گوڵان هەر بوو
لە میحنەت دەرچوو بێ زەحمەت بە ئاوی ڕەحمەتت تەڕ بوو خودا ڕەحمی بە حاڵم کرد ویسالم بۆ مویەسسەر بوو
بە شوعلە و شەعشەعەی ماهم هەموو عالەم مونەووەر بوو
گوشادی کرد دڵی ناشاد بە شادی شاغیلە جانا بە سافی پڕ سەفا مەی ساف دەنۆشی وا لە مەیخانا
دەمێ شەربەت دەمێ ڕوئیەت دەمێ ئاهەنگ و سەیرانا لە موستەشفای ویسالی یار شیفا هێنانی دەردانا
بە ڕۆژی جەبهەتی ئەو ڕەونەقی ڕووی ڕۆژ موحەققەر بوو
لە تاریکی شەوی زولفی بیحەمدیللاە چراغم بوو کە ڕۆژی ڕووی تلووعی کرد بە یەک لەحزە فەراغم بوو
لە باغی پڕ هەناری یار شیفای قەلبی نەساغم بوو بە قەترەی ئاوی گوڵ بولبول دەڵێ تازە دەماغم بوو
ژیانی جاویدانم بوو جینانم بوو موسەووەر بوو
(تَعَالَی الله) چە عیدێکە و عید لەم وەعدە چەند دوورە بە خەندەی زار لە ناو گوڵزار لە زار ئازاد و مەسڕوورە
دڵی مەجنون گوڵی لەیلا لە ئینعامی بە سەد جوورە لەببی غونچەی وەکوو پشکفت بە عەینی وەک گوڵ و نوورە
بە گوفتار دانی مرواری لە ئەستاری موئەببەر بوو
هەتا دەمری لە شوکری شەکری لەشکرکەش بە ئەی قومری بە سەبری شوکری ئەمری عوسری ئاخیر هەر دەبێ یوسری
وەکو من جن مەکە پێشڕەو نە وەک لێت ون دەکا فیکری کە ڕێگەت زاهیرە ئاخیر لە خاتیر مەینە سەر ستری
دەزانی خوێنی زین و مەم لەبەرچی بوو موهەددەر بوو
حەقیقەت گەر حەقیقەت بێ تەریقەت حەققە ئەی دڵبەر کە کافی و شافییە و وافی سەفایە بۆ دڵی موفتەر
موریدی شەنگەبێری قامەت و سەیدی ڕوخی ئەسمەر دیارە هەر منم مەفتوون بە زولف و پەرچەمی ئەحمەر
بەڵام تۆ بێ موبالاتی لە بۆیێ دڵ موکەسسەر بوو
بە حوزنی عاجزی عاجز زەبوون و زێدە سوتاوە نەخۆشی و جۆشی ڕووپۆشی دەماغ و هۆشی تێک داوە
بە مەیلی مەیلی لەیلی مائیلە مەیلی بە گشت لاوە لەسەدری سەدری مەحڕووم بوو کە هەوری زولفی داداوە
لە نووری نەوری نارنجی بە دەوری خوێن موقەتتەر بوو

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse