لە دەستەی پەهلەوین
Appearance
| ئێمە کوردین سەروەرین ئارین لەدەستەی پەهلەوین | سالکی ئەوجی سەعادەت، بۆ مەعاریف ڕەهرەوین |
| ڕۆژ و شەو هیوا لە کۆششمان مەبەست چاکی بەشەر | ڕەهبەری حوررییەتین عیلم و مەعاریف پەروەرین |
| تازە تەرزی نەو نەمامی باغی سەروی میللەتین | لالە وو ڕەیحان و نەسرین و بنەفشەی وەتەنین |
| ئێمە پەرژینین لە دەوری خاکی پاکی نیشتمان | دەستەیی میحنەت کەشی گەل، پاسەوانی میللەتین |
| عیلم و زانایی چەکی دەسمانە، وەحشەت دوشمنە | مەحوو بەربادی ئەکەین، یەغماگەری عەمری ئەوین |
| ڕوو لە هیوا ڕاست و تیژ و دەیدەوان و ڕەهڕەوین | عیلمێکی وا کەسب ئەکەین بۆ ئاسمانان پێی ئەچین |
| ڕۆژهەڵاتی لاوی کوردانە ئەسیری زوو وتی | ئێمە کوردین سەروەرین، ئارین لە دەستەی پەهلەوین |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|