لە دیجلەم پرسی شەتی ئاخرشەڕ
Appearance
| لە دیجلەم پرسی شەتی ئاخرشەڕ | بۆچ لەگەڵ بەغدا وا کەوتوویتە شەڕ |
| ناوجەرگی خۆیان کردوە بە مەعبەر | بۆ ئەمەی بۆ تۆ بێتە ڕاگوزەر |
| ئەم بەروبەریان بۆ کردووی بە باغ | ئەلەکتریکیش دوڕڕی شەوچراغ |
| ئەو ڕەنگە لێڵەت بە تۆفانی نوور | ئەکا بە جیلوەی تەجەللای کۆی توور |
| کەچی تۆ لەگەڵ گەییشتیە بەهار | بە جۆش و خرۆش لێی ئەبی بە «هار» |
| کەف دەچەرێنی و دێیت بە گوڕ وەک شێت | بۆیە زنجیری «جسر» ئەخەنە پێت |
| جوابی دامەوە بە زوبانی حاڵ | وتی ئەی پیری ژیری کۆنەساڵ |
| لەو ڕۆژەوە خوا دنیای داناوە | بۆ ئاوەدانی کەوتمە ئەم ناوە |
| خزمەتی شار و شا و گەدام کردن | بە چاکی لەگەڵ هەمووم دەربردن |
| بەڵام ئەمانەی دەوری ئاخری | کەوتوونە نیفاق لەگەڵ یەکتری |
| گۆڕ وایە منیش بیانخنکێنم | وەتەن پەرەستیان بۆ پێ بگەیەنم |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 856
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|