لە دوای دووری
Appearance
دوور بیت بەشت هەناسەیە | هەناسەی سەخت و تاسەیە |
تاسەی پڕ ئەندێشە و سۆ | یادکردنەوەی پڕ تامەزرۆ |
تامەزرۆی یەک بینینەوە | سزای دووری ئەسڕینەوە |
بە ئاواتی گەڕانەوەیت | پەرۆشیت، چاوەڕێی ئەکەیت |
کاتێ کە دەگەڕێیتەوە | لەو دوورییەی دێیتەوە |
ئەگەیتە جێ بەبێ هەوا | کاتێ سەر ئەکەیت بە ژوورا |
چ خۆشە کە یەکەم بینین | لەپاش دووری ڕاچڵەکین |
بەرەو یەک تەکان بە پەرۆش | بە گیان و بیر و دڵ و هۆش |
دەست «پشت» و «مل» توند ئەتەنێ | چاو پێڵوەکانی لێک ئەنێ |
لێو یەکتری لە باوەشی دەگرن | مژین، وەک ئاو لەیەک ببڕن |
لەناو سۆزا دڵ ئەتەزێ | لەش سست ئەبێت و ئەلەرزێ |
ئینجا لەملا و لەولای ڕوومەت | لەسەر یەک ماچی بە لەززەت |
لە تێکڕا ڕوو، لە مل، گەردن | لەگەڵ ئۆخەی تێکەڵ ئەبن |
بەخێرهاتنەوەی زۆر گەرم | لەگەڵ سوپاس، وتەی نەرم |
ئەبنە سازی هەستی بەسۆز | ئاوازێکی خۆش و پیرۆز |
ئاوازی ئەو گەڕانەوە | خۆشیی دووریی بڕانەوە |
ئاوازی پێک شادبوونەوە | بە چاو و دڵی ڕوونەوە |
1964/08/13
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|