لە تەئریخی هەزار و سێسەد و سی و شەش کە مەشهوورە
Appearance
| لە تەئریخی هەزار و سێسەد و سی و شەش کە مەشهوورە | سەفەربەر چوو گرانی هات و شێوا شار و مەعموورە |
| گەلێ شاهـ و ئەمیر و قازی و موفتی کە سوورگوون بوون | گەلێ زەنگین و حاجی ناعیلاج موحتاجی هاموون بوون |
| بزانن مادەری دونیا کە مەمکی نایە دەم زاتێ | کە سەد حەولیش بژی، حەولیش بدا حولێکی ناداتێ |
| منیشی وا زەبوون و عاجز و ڕووت کردەوە گێتی | ئاپاردی مالمی هپ بزبتون شو بی وفا گێتی |
| کە ڕووت و سووکی کردم مەقسەدی وابوو کە بمهاوێ | بە شاخ و دەربەنی دێلێژەدا بمدا وەیا خاوێ |
| لە سایەی لوتف و ئیحسانی خودا و هیممەتی پیری | لە زەربەی تیغی چەرخی بێ سەر و پا نەمدی تەئسیری |
| عەجەب قوتبێ، عەجەب پیرێ کە ناوی شێخ ڕەزا سوورە | مەقام و مەرقەدی دێلێژەیە مەعلووم و مەشهوورە |
| زیارەتگاهی خاس و عامە نەزدی عالیم و عامی | کەرامات و مەقاماتی میسالی شێخی بووستانی |
| فیووزاتی زەریحی ئاشکارا اظهر من الشمس | لدي التحقيق اوقات فسوولی ئەربەع و خەمس |
| کە داعی ساڵی قاتی چوومە دەرگا و مەرقەدی پاکی | دڵی تەنگم موفەڕڕەح بوو نەما ئاساری غەمناکی |
| لە پاشی فاتیحاخانی و زیارەت کردن و تەعزیم | وتم یا شێخ ڕەزا سا هیممەتێ شیعرم بکەی تەعلیم |
| بیحەمدیللا ئیتر لەوساوە کارم شیعر دانانە | کەسێ میوانی سوڵتانە چ باکی ئاوە یا نانە |
| غەزەل کۆتا کە مەنزوومەی درێژ نەختێ مەلەل دێنێ | مەبادا کەس لە بەیتی تۆ عەقیدەی ئەو خەلەل بێنێ |
| کە لەززاتی لە زاتی شێخی دی زاتی شکا بۆیە | کە ساحیب زاتە سابیر هەر وەکوو تووتی سوخەنگۆیە |
1917
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|