لە تۆ من هەر چاوەڕوانی خەڵاتم
Appearance
لە تۆ من هەر چاوەڕوانی خەڵاتم | بدە سا دەی بدە سادەی بەراتم |
ئەبەد ناشکێ بازاڕی قیمەتی خۆر | بکەی مەیلێ بە بەندەی جان فیداتم |
هەر کە داتدا پەچەت بە سەر قەمەر | لەو ڕۆژەوە من «تارك صلاة»م |
چییە فەرقی من و مەجنوون بڵێ پێم؟ | ئەو بۆ لەیل و منیش بۆ تۆ حەیاتم |
تەنیا منم ڕێزەخواری سفرەی تۆ | لە ڕاهی خوا مەیشێوێنە بیساتم |
لە عەزرەت ماچی لێوی چەشنی لەعلت | بە میسلی پاشاهی حەوت وڵاتم |
بڵێ ناتیق چییە دەردی دڵی تۆ؟ | دەردم نییە دەردم نییە فیداتم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|