Jump to content

لە تاریخا ئەڵێت بازێ بە بازێ

From Wikisource
لە تاریخا ئەڵێت بازێ بە بازێ (1965)
by مینە جاف
303998لە تاریخا ئەڵێت بازێ بە بازێ1965مینە جاف
لە تاریخا ئەڵێت بازێ بە بازێ وتی تا کەی بژین بێ قەدر و نازێ
هەتا کەی وێڵی سەحرا و دەشت و کێوان هەتا کەی بێ تەقالای ڕزق و شێوان
وەرە با پێکەوە هەرد و لە گەڵ یەک بڕۆینە لای ئەمیرێ یا وەزیرێک
لەمل کەین ملبەنی یاقووت و گەوهەر لەپێ کەین زەنگڵەی ئاڵتوون زیوە
لەسەر تەختێکی زیوین دا بنیشین بە بێ کۆشش بخۆین و هەم بنۆشین
شەوان هاو مەجلسی سوڵتان و میران بە ڕۆژا ڕاو بکەین لێل شا و وەزیران
جەوابی دایەوە بازی بڵندخوو وتی ئەرجوومە ئیتر لێل منا توو
مەکە ئەم نەوعە تەدبیر و بەیانە لەبەر شانم وەکوو مەرگی گرانە
بە حوڕڕییەت بە هەردە و دارەوە بم لە برسیانا ئەگەر مردارەوە بم
دەڵێم سەد ساڵ بە تامەزرۆ و بە برسی بژیم و نەک ببینم ڕۆژی حەپسی
بە سەربەستی هەزار برسی و فەقیر بم گەلێ لام خۆشترە تێر و ئەسیر بم
بە سەر بەرد و لەناو بەفرا بەبێ باک بە دەم تیرۆ بغڵتێمۆ لەناو خاک
نە وەک مەحکوومی شاهان و وەزیران زەلیلی قوشچی و ئەمری ئەمیران


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).