لە بەندیخانەیی دەرد و غەما تا کەی نەزارەم کەن
Appearance
| لە بەندیخانەیی دەرد و غەما تا کەی نەزارەم کەن | دەخیل ئامان لەڕێی خوادا وەرن ئەمجارە چارەم کەن |
| فەلەک کۆستت کەوێ یاخوا بڕووخێ تاق و ئەیوانت | بەبێ سووچ و گونەهـ بۆ سور کنی ئەم خاک و شارەم کەن |
| هەزارانی تەڵاق دا سێ بە سێ ئەم پیرە فەرتووتە | خورووی دانامرێ هێشتا ئەڵێ دووبارە مارەم کەن |
| بە حیلە دەستەمۆ نابم مەگەر شەمعی ڕوخی دەرخەن | بەوێنەی تەیری ناو لانە بە شەو تووشی شەوارەم کەن |
| نەوەک تووشی نەخۆشی بێ، ڕجام وایە لە ئێوە من | نەک دەرمانی دەردی چاوی ئەو یارە قەنارەم کەن |
| هەتا کەی دەردی هیجرانم گوناهی من ئەبێ چی بێ | بەسە تاقەت نەما بەس تووشی ئەم دەرد و مەرارەم کەن |
| سوتا خانەی سەبووریم و کڵوکۆی دامرا سینەم | عیلاجی دەردەکەم یاخۆ لەڕێی خوادا ئیدارەم کەن |
| بە ڕەغمی ئەم هەموو قەهرەی لە دەس ئەو یارە چێشتوومە | دەس هەڵناگرم هەتا ماوم بە خەنجەر پارە پارەم کەن |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|