لە بەندیخانەدا

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
لە بەندیخانەدا  (1965) 
by قانع
ئاخرین ماڵی ژیانم کونجی بەندیخانەیە ئەم کەلەپچە مەرهەمی زامی دڵی دێوانەیە
زۆر دەمێکە چاوەڕوانی زڕزڕەی زنجیر ئەکەم سەیری ئەم زنجیرە کەن، وەک زێوەری شاهانەیە
بووکی ئازادیم ئەوێ، خوێنم خەنەس بۆ دەست و پێی حەڵقە حەڵقەی پێوەنم بۆ پڵپڵە و لەرزانەیە
گەرچی دوژمن وا ئەزانێ من بە دیلی لاڵ ئەبم باش بزانێ کونجی زیندانم قوتابیخانەیە
بیری ئازادیم لە زیندانا فراوانتر ئەبێ قوڕ بە سەر ئەو دوژمنە هیوای بە بەندیخانەیە
گرتن و لێدان و کوشتن عامیلی ئازادییە تۆپ و شەستیر و کەلەپچە لام وەکوو ئەفسانەیە
چاوەڕوانی شۆڕشێکم عالەمێ ڕزگار بکا میللەتم بۆ ئەو مەبەستە کردەوەی شێرانەیە
چەکی شۆڕشگێریی من نووسین و بیر و باوەڕە ڕاپەڕینە، هەڵمەتە، پڕ نەعرەتەی کوردانەیە
گەر بە ئازادی نەژیم مردن خەڵاتە بۆ لەشم نۆکەری و سەر دانەواندن کاری نامەردانەیە
قانعم ئەمڕۆ لە زیندانا بە ئازادی ئەژیم سەد هەزار لەحنەت لەوەی وا نۆکەری بێگانەیە

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse