لە بەفر ساردتر هەناسەی ساردە
Appearance
| لە بەفر ساردتر هەناسەی ساردە | تەقاویت ئەڵێ مەلا، یە، ئاردە |
| ئەڵێن بانێکە و دوو هەوا، وایە | نازانێ خۆیشی ئەمەی لە دوایە |
| جاران «ژاپۆن» بوو یاجووج و ماجووج | ئێستا «نەڕنایش» کردوونی بە عووج |
| بەڵام کە ناوی «بسم اللە»ت هانی | خۆی ڕاناگرێ غوولی یابانی |
| یاریی ئەم شەڕە بووە بە «واغێن» | کە «کایە» کوێر بوو ئەبێ بە تێچێن |
| هەر تێوە ئەدەن هەتاکوو هەڵدێ | ئینجا ئەستێرەی عەداڵەت هەڵدێ |
| پیرێژنی «چەرخ» عاشوورای لێنا | لە هەموو قەومێ گۆشتی بۆ هێنا |
| خەڵک بڕایەوە، شەڕ نابڕێتەوە | ئاگری «هیتلەر» ناکوژێتەوە |
| لە جەژنا دوژمن ئاشت ئەبێتەوە | دوو جەژن یەک کەوت، شەڕ نابڕێتەوە |
| ئەیانگوت «جەجاڵ» وەک بەندوباوە | من باوەڕم کرد «جەجاڵ» هەڵساوە |
| مەگەر بە «مەهدی» چاک بێ ئەم حاڵە | زاڵم خۆت بگرە وادەی زەواڵە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 652
1942/01/08
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|