لە بەختی من مەلا وا هاتە گوفتار

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
لە بەختی من مەلا وا هاتە گوفتار  (1934) 
by ناری
لە بەختی من مەلا وا هاتە گوفتار برووزی جەوهەری خۆی دا بە ئەشعار
دڕی یەکسەر سەراپەردەی موحەببەت بڕی ڕشتەی وەفا، یەکسەر بە یەک بار
لە مەیدانی فەساحەتدا، سەداقەت وڵاغی تەبعی شیرین خستە یەلغار
بە ڕمبازی کەری موشتاقی کردم لەغاوی ئەسپی فیکرم، چار و ناچار
دەسا فەرموون، تەماشا کەن، عەزیزم لە فڕک و هووڕی نەژدی سوار و کەرسوار
قەسەم ناخۆم وەلێ شەرتم وەها بێ لەسەر دەم بیفڕێنم سەر بەرەو خوار
وەکوو سەرعی، کەفاوی پێ دەچێنم وڕاوەی پێ دەکەم وەک کووتەلێ دار
فڕەی تەسبێحی پێ ئەبڕم بە جارێ سیواکی لێ ئەکەم، عەینەن بە ڕەشمار
وەها سەر گێژ و شێتی کەم نەمێنێ ئیمام زادە بەسی بێ غەیری ژێربار
وەها بیبەم نەزانێ ڕۆژە یا شەو جبەی لێ بێ بە تەوق و شەدفە بێ بار
لە بیری وا بەرم دەردی ئیمامت لەجێی ئامین بڵێ: بەگزادە هاوار
ژنی دۆڵاش و نێگرد بن لە دەوری هەتیوی پیرەژن ڕاکەن لە نژمار
عەلیمان و مەلا شەمس و ئەمین بەگ ئەگەر بێن و لە لای من بن ڕجاکار
نەجاتی نادەم و قەت تەفرە ناخۆم نەڵێ تا خۆی: ئەمان و تۆبە سەد جار
لە عیلمی مەترەق ئامووزی حەقیقەت ئەناڵێنێ لە بۆ تەعلیمی سالار

This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:

  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.

Public domainPublic domainfalsefalse