لە بارەگادا تا بارە کایە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
لە بارەگادا تا بارە کایە  (1950) 
by پیرەمێرد
لە بارەگادا تا بارە کایە بە دیاری نەبەی، ناچیتە کایە
لە بارەگای خوایش عادەت هەر وایە بەڵام بۆ ئەوێ، دیاری تەقوایە
هیچ کەس هیچ کەسێ ناباتە بەهەشت «دە»م بۆ نەژمێری ناڵێم بگرە «هەشت»
ئەمەندەی هەیە پیاوی وەفادار ئەگەر دەست کەوێ، ئەو بکە بە یار
دۆستی سەر سفرە، لای چەپا سفرە لە تەنگانەدا بە دۆستی مەگرە
هەر چی لەلای تۆ ئەخوا کە ڕۆیی ئەڵێ: لێمان دا، بە کەری خێوی
نازانێ ئەوەی نان بە خەڵک ئەدا بە هیوای پاداش، ڕەنج بە با نادا
ئەمە زەوقێکە خۆی لە لای خۆشە ئەگینە هیوای غەیری خوا بۆشە
هەزار جار تاقی کراوەتەوە کەرەم پاداشی نەدراوەتەوە
هەیە بە دەرسی عیلم و بە پارە عومری خۆی دانا کەم کەسی یارە
یەکێک ئەناسم کە لە «هەولێرە» لە عیلم و نانی، عالەمێ تێرە
کەچی نان خۆری زۆری حەسوودە هەندێ پێی ئەڵێن، ڕەنجی بێهوودە
حاشا لە لای خوا پایەی بڵندە ئیتر با سپڵە نەبێ بە بەندە

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 682
1942/09/10

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse