لەگەڵ بولبول

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
لەگەڵ بولبول  (1950) 
by قانع
ئەی بولبولی بێ دانە، من و ئێوە هەژارین هەر دوو، وەکوو یەک موتەزیری فەسڵی بەهارین
تۆ چەشنی من و من وەکوو تۆ بێ کەس و کارین داماو و کز و دەربەدەری کووچە و شارین
یا، بەندی قەفەسخانە و یا وێڵی دیارین
من قوڕبەسەری دەستی فەلەک، چەرخی جەفاکار تۆ دڵ بە خەمی، دەردی گوڵ و خونچەیی گوڵزار
من دەربەدەری فیتنەیی جاسووسی خەتابار تۆ بێ پەڕ و باڵ، لە دەس زوڵمی لقی خار
هەر دوو بە یەکۆ چاکە بڵێین، دیل و هەژارین
تۆ، شێتی دڵ و من بە هیوای بەرزی وڵاتم تۆ، مەستی گوڵ، من بە فیدای عەزم و سوباتم
بەم جۆرە ئەڕۆم، شەرتە هەتا ماوە حەیاتم تا دەس نەکەمە گەردنی ئاواتی نەجاتم
ڕووم نایێ بڵێم: زادەیی شێرانی شکارین
من شیوەن و گریان و ئەتۆ شۆر و تەرانە تۆ بەزمی سبەینان و منیش ئاهی شەوانە
من بۆ وەتەنی بێ کەس و تۆ دانە و لانە بنواڕین لە بۆ سووڕی کەچی چەرخی زەمانە
بێ سووچ و خەتا، بۆ چی وەها بێ بەش و یارین
ئەی بولبولی هاودەردی خەفەتباری دەروون ڕێش تۆش هەر وەکوو من، بێ کەس و بێ یاوەر و بێ خوێش
هەر دوو، وەکوو یەک پەست و بریندار و جەفاکێش کەی بێ کە برینی دڵی هەر دوو ببێ ساڕێش
بێ باک بڵەین: ئێمە لەناو گێتی دیارین
قانع! من و تۆ بولبول و خەم، چەشنی برا بووین بۆ یەکتری، ئەم چوارە تەواو پشت و پەنا بووین
هەر یەک لە بۆ ئەو سیانی ترە، زۆر بە وەفا بووین بۆ چی من و خەم؟ ئێستە لە ئەو دوانە جیا بووین؟!
بولبول لە گوڵ و گوڵ لە چڵ و ئێمە لە خارین؟!

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse