Jump to content

لەڕێی مەکتەب سەرم دانێم ڕەوایە

From Wikisource
لەڕێی مەکتەب سەرم دانێم ڕەوایە (1941)
by موفتی پێنجوێنی
308437لەڕێی مەکتەب سەرم دانێم ڕەوایە1941موفتی پێنجوێنی
لەڕێی مەکتەب سەرم دانێم ڕەوایە لەبۆ دەردی دڵم خاکی شیفایە
ئەگەر چی چەند کەسێک لێی ناڕەزایە لەلای من کۆشکی پڕ شەوق و چرایە
ئەشۆرێ چڵکی بێ ئەقڵی و جەهالەت #
بەشەر ناخاتە ناو دەرد و ڕەزاڵەت
ئەتۆ ئەی کاکی کوردم پیاوی چابە لە مێشکی خۆت وەرە ئەم بیرە لابە
هەتا مناڵەکەت گەنج و شەبابە بە تەحسیل و بە مەکتەب ئاشنا بە
***
هەتاکەی چاوەکەم ناپوختە خامی وەکوو شووتی سپی بێ زەوق و تامی
ئەگەر تۆ خاوەنی نوتق و کەلامی تەشەببوس بۆ ئەکەی بۆ لای محامی
***
لە سایەی مەکتەب و تەحسیلی سنعەت وڵاتی ئەورووپا خۆی کرد بە جەننەت
ئەژی بۆ خۆی بەبێ ئازار و میحنەت نەجاتی بوو لە دەس جەور و مەشەققەت
بەشەر چی پێ ئەوێ هەمیان لە لایە #
چ موحتاجی نەقیزە و جووت و گایە
خەوی غەفڵەت هەتاکەی چاو هەڵێنە لەژێر باری نەزانی خۆت دەرێنە
لەبۆ منداڵەکانت توو بچێنە هەتاکەی تۆ کەوی و خەڵکی شەهێنە
***
خەیاڵی خاوە «ڕەببی بۆم بنێری» هەتا زەرعی نەکەی ئاوی نەدێری
بە برسی دائەنیشی نەک بە تێری بە نێری تۆ بژی گەر بێچووە شێری
***
لە تاقەتما نەما بگرم زمانم جنێوم پێ ئەدەن خەڵکی ئەزانم
هەمووی سەڵتە و عەبایە بە شانم نە ئاغام و نە بەگزادە و نە خانم
***
کەسێکم عاشقی خاکی وەتەن من هەزار کەس گەر لە من بووبن بە دوژمن
نییە باکم لە لێدان و لە کوشتن خەریکی خزمەتم تا وەختی مردن
***
قسەی موفتی ئەگەرچی تاڵە ئەمڕۆ ئەگا وەک میوە پاییز تێئەگەی تۆ
کە چۆن شیرین ئەبێ پڕ عەتر و پڕ بۆ وەکوو باخێکی پڕ نارنج و لیمۆ


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).