لەو دەم دڵی مە، چاوی بەشەمعی روخت کەوت

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
لەو دەم دڵی مە، چاوی بەشەمعی روخت کەوت  (1936) 
by ئەدەب
لەو دەم دڵی مە، چاوی بەشەمعی روخت کەوت تا جانی رۆنەنا؛ وەکو پەروانە، نەسرەوت
یەغمایی دین و دڵ بەسە؛ ئەی دین و دڵ فیدای: غەمزێکی نازی نێرگسی مەخمووری پڕ خەوت
گوڵزاری کاینات سەرووبن بکەن تەمام یەک تۆ، سنەوبەرێکی تەڕ و تازە هەڵکەوت
شەوڕەنگە زوڵفەکەت، لە قەد ئەو گەردەنی سپی ئامێزشی عەبیرە، بەکافووری جەوجەوت
شیرین شەمایلت، بەهەموو شێوە دڵبەرن خاسسە بەوەقتی خەندەیی وەک قەهقەی کەوت
دڵبەند و شەککەرینە، بەهەردەم کەلامەکەت یەکجارە ئەم کەلامی شەکەرباری ئەمشەوت
هەر کەس جەمالی تۆی وەکو مەهـ گوت، خیلافی وت جیلوەی چییە قەمەر! لەکن ئەو میهری پڕ تەوت
هاواری من، لە دەستی دڵی خۆمە؛ نا لە کەس هەرچی دەکەم، هەچەندێ دەکەم، ناکرێ زەوت
دوێنێ گوتم: جەفا بەسە، جانا مرووەتێک فەرمووت: چ وەقتی مەوعیزەیە! مەیکە مزگەوت
فەرمووت: لە ماچی کوڵمەت و لەب، کامە خۆش مەزەن؟ چ بڵێم ئەدەب فیدات، لە نێوان ئەم و ئەوت

This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:

  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.

Public domainPublic domainfalsefalse