لەو دەم بەباغی ناز، گوڵی مە ڕەسیدەیە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
لەو دەم بەباغی ناز، گوڵی مە ڕەسیدەیە  (1936) 
by ئەدەب
لەو دەم بەباغی ناز، گوڵی مە ڕەسیدەیە جامەی شکۆهی خونچە دەهانان دڕیدەیە
سەد جارە: سەروو، جیلوەیەکی بێ، لە تەرزی ئەو کوا وەک قەدی سنەوبەری وی، سەر کەشیدەیە!
شەو تا سەحەر، لە نێشی سەری زوڵفی؛ حاڵی من وەک حاڵەتی شەوانەی ئەفعی گەزیدەیە
خاڵی زوموڕودی، کە لەسەر لەعلی لێوییە بۆ: وی کەماڵی حوسن و بەمە: نووری دیدەیە
داغی قبووڵی عیشقی، لە دیداری عاشقان ڕەنگی پەڕیدە، قامەتی چەنگی خەمیدەیە
دڵ، گەر بەدامی زوڵفەوە بوو، شەوقی خاڵی بوو دانە نەچیدە بەستەیی دامێکی چیدەیە
تا تێک نەچێ بەبادی سەبا، چینی توڕەکەی دەرناکەوێ چ خوێنێ دەکا؛ ئەم تەریدەیە
جانا! ئەدەب خوماری مەیی عیشقە، توخودا جامی لە بالەبێکی لە بادەی لەبی دەیە

This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:

  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.

Public domainPublic domainfalsefalse