لەو دەمەی پرشنگی خۆرێ لە مەشریقی وانەوە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
لەو دەمەی پرشنگی خۆرێ لە مەشریقی وانەوە  (1967) 
by ناتیق
لەو دەمەی پرشنگی خۆرێ لە مەشریقی «وان»ەوە خۆی گرێ داوە بە جیلوەی کێوی هەورامانەوە
ئەم ووڵاتی شارەزوورە پڕ لە عیشوەی حەق بووە زمزەمەی میللیەتی خستۆتە ناو کوردانەوە
یارەبی دوعام وەهایە ئەو عالی قەدرو و هیممەتە هەر بە دوری خەی لە فیتنە و بەڵای ناگەهانەوە
ئەسپی تۆڕی شەوکەتی یەخسیری تورکان قەد نەبێ گیرۆدەی نەکەی بە دەوای وەیشومەی دەورانەوە
ئەو سوپەهسالاری عەسرە بارانی فەزڵ و کەرەم داببارێنێ بەسەریا لە عەرشی ڕەحمانەوە
پالەوانێکە لە عەرسەی میللیەتدا بێ نەزیر وەک تەبیب وایە بە خەمی دەوای زامانمانەوە
ڕۆژ و شەو خەڵک هانئەدا بۆ ئیتحاد و ئینقلاب ئەو لەسەر مەسلەکی پاکی شێخەکەی پیرانەوە
هەر ئەڵێ و هاوار ئەکا قەومییەت لە بیر مەکەن دەست بە قووەت پشت بەخوا بکەونە جەولانەوە
بێنە مەیدان یەکگرن بۆ دەفعی دەردی وەتەن گەردی ئەم خاکە بکەن بە سورمەی چاوانەوە
هەر بەیەکگرتن دەبێ ئیستقلالی مەملەکەت هەر بە یەکگرتن تورەققی دێتە ناو ناوانەوە
ڕیشەکەن کەن خاری دەعوا ماری نیفاق قڕبکەن غولی جەهالەت بە نەفرەت توڕدەنە زیندانەوە
بەسیە ناتیق مەدحی شێخ بەم شێوەی تۆ ناکرێ هەر بڵێ خوا حیفزی کاتن لە چەشمی بەدانەوە

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse