لەو دەمەی مەستی سوراحی چەشمی دڵدارە ئەدەب
Appearance
لەو دەمەی مەستی سوراحی چەشمی دڵدارە ئەدەب | قەت نەکەن باوەڕ، بڵێن: یەک لەحزە هوشیارە ئەدەب |
ڕێم بەگوڵزارت تەڵەب کرد، ئەو شەوە فەرمووت: نەیێ | یەک نەفەس بێت و بچێ، لەم باخە موختارە ئەدەب |
دەم بەخەندەی خونچەیەک بوو، ڕەونەقی گوڵزاری مە | بۆ گوڵی گوڵزاری ڕووی؛ وەک بلبلی زارە ئەدەب |
تووتیی تەبعم کە دێتە مەدحی لێوی شەککەری | شەهدی سافێکی عەلاوەی قەندی گوفتارە ئەدەب |
شەو لە ناو جێ؛تا سەحەرگاهان بەیادی ماهی ڕووت | ساتێ ئەختەر؛ باری ئەشک و ساتێ بێدارە ئەدەب |
دڵبەرا بۆ خۆت مەگەر ڕەحمێ بەحاڵی من بکەی | گەر نە، لەم دنیایە کێی وا یار و خەمخوارە ئەدەب |
تا بەتاری زوڵفی خاوت؛ خامە بێتە ئیرتیعاش | دەفتەری پڕ عەنبەر و مشکی تاتارە ئەدەب |
شەو لەبەر سۆزی دەروون و ئەشکی دیدەم؛ نازەنین | لایەکی: ئاوی ڕەوان و لایەکی: نارە، ئەدەب |
دڵ برینداری خەدەنگی غەمزەکەی دڵدوزتە | جارێ ناپرسی؛ بزانی چۆن بریندارە ئەدەب |
گەر سزاواری خیتابت نیم، قبووڵە ئەی ئەدەب | بۆ عیتابیشت مەگەر هەر: ناسزاوارە ئەدەب؟ |
گەر بەقانوونی وەفاداریی دەپرسی حاڵی زار | ڕەنگی زەرد و ئاهی سەرد و ئەشکی گوڵنارە ئەدەب |
چەشمی بیمارت تەبیبی ئەو دڵەی بیماری مە | سەیری بیماری کە، بیماری پەرستارە ئەدەب |
شەو بەیادی زوڵفی پڕ نێشی هەتاکو سوبحدەم | هەمنیشینی عەقرەب و هەمسوحبەتی مارە ئەدەب |
زاهیدا! زەحمەت مەکێشە بۆ سبوتی وەرعی من | زوڵفی ساقی خۆی گەواهە، ئەهلی زننارە ئەدەب |
دڵ، کە کەوتە دامی زوڵفت، من گوتم ئاسوودە بووم | وەک ئەوێستا تێدەفکرم، خۆی گرفتارە ئەدەب |
زاهیدان تەزویری بێجایانە، بۆ تەکفیری ئەدەب | زوڵفی یارم خۆی گەواهە، ئەهلی زننارە ئەدەب |
وا نییە واعیز بەتەنها بێ لەمە، بێزار و بەس | سەد ئەوەندەی وەی لەوی بیللاهی بێزارە ئەدەب |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|