لەوە بترسە لە خوا ناترسێ (II)
Appearance
لەوە بترسە لە خوا ناترسێ | لە خوا نەترسێ لەکەس ناترسێ |
ڕێوی کە هاتو بوو بە فاقەوە | فێڵبازی دەنێ بە گوێی تاقەوە |
دەگەوزێ بەدەم واقەواقەوە | کلکی شۆڕ دەبێ بە لای لاقەوە |
شەرع ئەڵێ: «کُلُّ مُضِرُّ یُقْتَل» | بە پارەی میری بەراز ئەکەن پەل |
میری گوێی بەراز بە پارە دەکڕێ | چونکە زەرعاتی خەڵک هەڵئەدڕێ |
ئێمە ئەمانە بۆیە ئەنووسین | کە بیگرنە گوێ، بەڵام مەئیووسین |
خوویێ کە ئینسان گرتی بە شیری | لێی نابێتەوە تا ئاخری پیری |
«واریتە» گورگی کرد بە پیاوی مەڕ | بە چاوی خۆم دیم پووشی خستە بەر |
ئێمە وا گورگی بۆز ئەپەرەستین | نادانی دەستی زانستی پەستین |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 536
1937/07/26
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|