لەوە بترسە لە خوا ناترسێ (I)
Appearance
| لەوە بترسە لە خوا ناترسێ | لە حەقی دۆست و ویجدان ناپرسێ |
| وا ڕێ ئەکەوێ بەد پەسەند ئەبێ | بەڵام دوایی کار تووشی بەند ئەبێ |
| کەسێ بە بەدکار ناوی نەزڕێ | ئاگری دز تەنها ساڵێ ئەگڕێ |
| بەدکار دوو نەوعە یەکێ نەزانە | مەڕوانە ئەوە، عەقڵ میوانە |
| نەوعێکی تریان سروشتی بەدە | ئەوەیان سزای بە داری حەدە |
| پیاوخراپ نەبێ چاک دەرناکەوێ | تا تاریک نەبێ کێ چرای ئەوێ |
| بەخشین هونەر و وەرگرتن نەنگە | چاوبرسێتییە سەرمایەی جەنگە |
| ئەوی لای خۆشە تۆ نانێ بخۆی | دڵی مەشکێنە و بیخۆ ئەگەر خۆی |
| ئەگەر دەزانی بە خواستن زویرە | داوای لێ مەکە ئەگەر وەزیرە |
| ئەگەر نان بدەی لە ماڵ ناترسی | لە هەموو ماڵێ دەخۆی ناپرسی |
| بەرماڵی دەرماڵ هەر دوو وەک یەکن | کە عالم نەبن کەڵوڕ و لەکن |
| لە تەنگانەدا خودا ئەناسی | کەوتیە فەرەحی دیسان بڵباسی |
| مار کە زۆری خوارد دەئاڵێتە دار | بەوە ئەزمەبێ و دەبێ ڕستگار |
| سۆفیش کە ماڵی حەرام زۆر ئەخوا | بە نوێژ و تەزبێح گوناهی ئەڕوا |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 524
1937/05/03
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|