لەوساوە کە شاری سلێمانی دروست کرا
Appearance
| لەوساوە کە شاری سلێمانی دروست کرا | کوشتاری ئێمە بوو بە شەڕی دوو برا |
| ساڵێک بە توورەکانە بە ماڵ و مناڵەوە | ئەژیاین بەڕیزە، ڕیزکەری کەوش بووین لە ماڵەوە |
| دیواربڕێک بە دزییەوە گەسکی لە ماڵ ئەداین | شەو خەنجەرێک بە دزییەوە باوکی لە چاڵ ئەناین |
| سەرمایەی توجارێکی پێشوو مەعاشێکی ئێستە بوو | ترسێکی وای بوو کێ خەوی ئێستای لە چاو ئەچوو؟ |
| ئەمن و ئاسایش و نیعمەت و سەیرانی ئێستەکە | توخوا بە ناشوکری مەیبڕە و سپڵەیی مەکە |
| با وەکوو ئەوانەی ژووروو نەخنکێین بە دارەوە | با دانەهێنرێین بە تەڕی بە پۆپەی مشارەوە |
| قەیوان و قوترە و کونەماسی لە دەست نەدەین | دوایی بە جرت و فرتەوە هانا بۆ کێ ئەبەین |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|