لەم شارەدا گەلێکی بەناوی وەها هەیە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
لەم شارەدا گەلێکی بەناوی وەها هەیە  (1952) 
by فایق زێوەر
لەم شارەدا گەلێکی بەناوی وەها هەیە بێجگە لە خانوو، پارەی زۆری لەلا هەیە
هەر مەجلیسێ بچێ بە گەش و فش ئەچێتە ژوور لەو ژوورەدا بەرامبەری ئەو گیان فیدا هەیە
بۆ باسی واریداتی زەوی و زار و موڵک و دێی زارێکی گورج و هۆشی ئەرەستۆی لەلا هەیە
باسی وڵات و مەنفەعەتی نیشتمان بکەی ڕوو گرژ ئەکات و هەندێ قسەیشی لە دوا هەیە
مەئمووریەت مونافەسەیە لای خەیاڵیان زوو ئەچنە ژێری گەرچی لەوەشدا سزا هەیە
سواڵکەر لەوانە پارەی هیچ وەرنەگرتووە خۆشیان ئەکەن بەگەورەیی میللەت هەتا هەیە
وەک ماڵی زۆرە فیکری بڵندی لەلا نییە دەربەست نییە، لە پاشملە، جوێن یا سەنا هەیە
تووتی لەوانە زیاتر ئەزانێ بەگفتوگۆ چونکە وەڵامی پیاوی گەدای خوا بدا هەیە
ئاهـ ئەی وڵاتی بێکەس و بێ پیاوی ژیر و چاک پیاوت نەماوە خزمەتی تۆ ئێستە کوا هەیە
توخوا مەڵێن ئەمانە لە کوردن لەبەر ئەوەی کورد پوولەکی نەبوون و، دەسی بۆ سەخا هەیە
ئەم دەستەیە نە چاکە ئەزانن نە پیاوەتی بۆ خۆی و پارەیان بەخودا ئینتیها هەیە
ئەو پیاو و ناو و دەوڵەتە ئەمرن بەیەک کەڕەت ئیشێکی وای نەکردووە ببیەم بەجا هەیە
ئەی کاسبی حەبیبی خودا بۆ چی غافڵی نامەرد بزانە دەور و خولت زۆر گەدا هەیە
دەستێ بدە لە باخەڵی پڕ نۆت و پارەکەت باربووی هەژار بەخێری حەجی ماڵی خوا هەیە
شەو تا بەیانی مەستی هەزار ڕەنگ تەعام ئەخۆی زۆریش لە خانەیا، نە کولێرە و نە چا هەیە
دەس گرتنێکی بێکەس و هاوسێی نزیکی خۆت جوان چاکییە و لە لای خوداشت جەزا هەیە
ئیمڕۆ ئەگەر موعاوەنەتی قەومەکەت نەکەی سبحەی کە مردی عالەمێ دڵخۆشە وا هەیە
هەستە مەوەستە چاکە لەگەڵ هاوزوبان بکە شان و شەرەف لە خزمەتی بێ دەست و پا هەیە
ئەو وەختە پیاوی خزمەتی میللەت بکەی بەماڵ وەرنە لە ڕێی وتاری زلا چەند خەتا هەیە
ئیشێ بکە کە سوودی هەبێ بۆ وڵاتەکەت تا خەڵق بڵێن فڵانە کەسیش وەک پەنا هەیە
بەم ماڵ و سەروەتە دڵی بێ دەس بخەیتە دەس بۆ گۆڕی تەنگ بەچەشنی تەلی کارەبا هەیە
ئەو جێیە بەرزە تۆ هەتە، حەیفە سەخات نەبێ خۆشت ئەزانی قەدری سەخی چەشنی شا هەیە
ئێستا کە فرسەتە بتەوێ یارمەتی بدەی میللەت نەخۆشە پارەکەشت وەک دەوا هەیە
هەر چاوەڕوانی ئێوەنە بێدەسەڵاتەکان توخوا بڵێن دە وەرنەوە ئیمڕۆ عەتا هەیە
کاکە ئەگەر ئەمانە لەلات زەحمەتە وەرە ڕەحمێ بکە بە میللەتی خۆت وەک غەزا هەیە
بەس ئیحتیکاری گەندم و جۆ و شەکر و چا بکە بەس نرخی شت بگۆڕە کە شەڕ دوورە تا هەیە
بازاڕی تۆ هەناوی هەموو میللەتی بڕی لەو خەنجەرەی تیجارەتە سەد ڕەنگ سەدا هەیە
چیت کرد لە چیت و خام و بلووری کە وا نەما یا خوێنی قەومەکەت ئەمژی تا هەرا هەیە
کووتاڵەکەت بەدەنگی تەلێ نرخی زیاد ئەکەی خولیای لۆرتیت و لەسەرتدا هەوا هەیە
گوێ ناگری لە وەعز و نەسیحەت کە موسلیمن بێ ڕەحم و خائینی زەرەرت ئاشکرا هەیە
بۆ نەفعی خۆت حەیاتی وڵاتێ ئەخەیتە مەرگ نرخ دائەنێیت و بانگیش ئەکەی هەی غەلا هەیە
چی بکەم دیارە موستەحەقی لەعنەتی بەشەرع چاری غەلام لە ڕەحمەتی ئێزەد ڕجا هەیە

1942/03/01
سلێمانی

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse