لەمەو لا شەرتە نەدوێم و نەیڵێم ڕازی پەنهانی
Appearance
لەمەو لا شەرتە نەدوێم و نەیڵێم ڕازی پەنهانی | لە دەستی دەرنەکەم عومرم بە بێهودە بە نادانی |
دوعا بۆ هیچ کەسێ ناکەم نە بۆ بەرزی نە بۆ نزمی | نە ڕووسیم و نە یۆنانی نە جاپانی نە ئەڵمانی |
کەسێکم بێ دەس و بێ سەر لە قەومێکم پەنا بە خوا | نە دەرمانم لەلای تورکە نە هیوامە بە ئێرانی |
لەتاو دەردی گرانی نان و بەرگم چاوەڕێی مەرگم | ئەڵێم یا ڕەببی کەی دەرچم نەجاتم بێ بە ئاسانی |
گەزێ چیتی ڕزیوی یازدە فلسی ئێستە مام حاجی | بە سێسەد فلسی نادا لای نەما یەک زەڕڕە حاڵزانی |
زەخیرە و گەنمەکەی پێراری ئاغا و بەگ لە چاڵایە | هەمووی ئەسپێ سەری تێکرد و من مردم بەبێ نانی |
ئەوا ئەمڕۆ شوکور ئۆخەی حکوومەت وەک شەکر بردی | هەمووی دابەش ئەکا لێمان بەبێ فەرقی و بە یەکسانی |
ڕەشیدی قەومەکەیشم هەر دەف و کەشکۆڵ و تەزبیحە | هەموو تۆپ و دەبابە و دەبدەبەی شمشێر و قەڵغانی |
لە برسانا ئەمردین هەروەکوو حەربی زەمانی زوو | ئەگەر نەبوایە بێ شک سێبەر و ڕەحمی بەریتانی |
کە من بمرم لەژێر باری زەلیلی و بێکەسی ئەمڕۆ | بە من چی دەبدەبەی شاهی سەلاحەددین و بابانی |
بەبێ غایە و ڕیا موفتی بڵێ دایم هەتا ماوی | فەقیر پەروەر، هونەروەر هەر بژین خەڵکی سلێمانی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|