لەغاوی شەیتان
Appearance
| مام چەوەندەری زێڕینۆکی | پیرێک بوو دایم ئەکۆکی |
| شێفی ئەبڕی لە وێڵەدەر | بەردێکی گەورەی هاتە بەر |
| نووکی گاسنەکەی تێ گیران | بەردەکەی لەجێی خۆی جووڵان |
| کونێکی زلی لێ دەرکەوت | تاریک و قووڵ بوو وەک ئەشکەوت |
| بە پێپیلکە چووە خوارێ | هەر ڕۆیشت تا گەییە غارێ |
| حەوت کووپەی ئەڵماس و گەوهەر | کەڵەشێری ئالتوون لەسەر |
| سەری کووپەکانی لادا | ئەڵماس شەوقی وەک چرا دا |
| سەری کووپەکەی قایم کرد | دەستی بۆ ئەڵماسێک نەبرد |
| ئێوارە هاتە ماڵەوە | بە خەپلەی هەرزنی تاڵەوە |
| ملی ڕاکێشا وەک گاجووت | جلە گای ڕاخست و لێی نووست |
| سبەینێ ڕۆژی لێ بووەوە | وەک ڕۆژان بۆ جووت چووەوە |
| جارجار سەری خەزنەی ئەدا | تا ساڵێک دەستی لێ نەدا |
| بەهار هات وەردی دایەوە | ماندوو بوو پاڵی دایەوە |
| ڕوانی گورگێک بە چەمەوە | وا هات شتێک بە دەمەوە |
| لێی ڕاپەڕی بە پڵارێ | شتەی لە دەم خستە خوارێ |
| کە دی مناڵێکی بچووکە | چاو داقڵیشاو بزبزۆکە |
| داینا و نەختێک بووژایەوە | ئەمجا کە چوو بە لایەوە |
| وتی: بە سووک تێم مەڕوانە | باوکم پاشای جنۆکانە |
| وا یەت بە هەزار سوارەوە | جارێ منی لێ بشارەوە |
| کە وتی: مژدەی چیت ئەوێ؟ | تۆ مارەیی دایکمت بوێ |
| ڕوانی، وا شای جنۆکان هات | بانگی کرد: کوڕەم چی لێ هات؟ |
| تاجی شاهیم بە سەرەوە | بۆ تۆ و کوڕەم بدەرەوە |
| جووتیار وتی: لە تاج گەڕێ | مارەیی دایکیم بدەرێ |
| بانگی کرد، هەردوو گۆیچکەی گرت | بە سەریا خوێند لە هۆش خۆی برد |
| مستەکۆڵەی دا لە سەری | لغاوی لە دەم دەرپەڕی |
| هەڵی گرت و گەڕایەوە | مام چەوەندەرە مایەوە |
| هاتە هۆش خۆی واقی وڕ ما | وتی: یاران چیم لێ قەوما!؟ |
| بە شوێن کلکی گادا وێڵم | ئەم دەشتە بۆ کێ دەکێڵم |
| من گەنجی بێ ڕەنجم دەسکەوت | بۆچی بیکەم بە پاشەکەوت |
| هاتە ناو شار بە دزیەوە | زەڕەنگەرێکی دۆزیەوە |
| ئەڵماسێکی پێ نیشان دا | جووە شێت بوو لە تاواندا |
| بە پێنجسەد لێرەی سەودا کرد | دایە و خانوویەکی پەیدا کرد |
1926/11/04
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|