لەسەر هیچ بارێ ناوەستێ ئینسان
Appearance
| لەسەر هیچ بارێ ناوەستێ ئینسان | سروشت دراوە ئینسان لە نیسیان |
| گیا لەسەر بنجی خۆی ئەڕوێتەوە | ئینسان کە چێنرا سەوز نابێتەوە |
| ئەڵێن ڕۆحی ئەم لەبەر ئەوایە | کەوابێ ڕۆحیش چەشنی کەوایە |
| ئەوەی کە ئەڵێن ڕۆحی خەبیسە | ڕۆحی پیاو نییە، ڕۆحی ئیبلیسە |
| هی وایشمان هەیە ڕۆحی شەیتانە | «شَیَاطِینَ الْإِنْس» نەسسی قورئانە |
| باوجود کە خوا ڕێم لێ تێک ئەدا | چیم دەست ئەکەوێ لە دۆستی بەدا |
| لەگەڵ بەدگۆدا ئازای دەربەرە | بە موحاوەرە و بە موجاوەرە |
| پیاو بێ جێ توند بێ، قاچی شەق ئەبا | «سرکە» کە توند بێ «قاپی» شەق ئەبا |
| غەیبەتی حەمام دەنگ ئەداتەوە | چیتی «بەقەمیش» ڕەنگ ئەداتەوە |
| ئەو حەلوا خۆشەی پاشملە ئەیخۆی | خوا فەرموویەتی گۆشتی برای خۆی |
| زستانان خۆشە کۆمەڵی شەوێ | بەڵام «ماڵ وێر»، غەیبەتی ئەوێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 655
1942/01/29
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|