لەسەر لووتکەی بڵندی پیرەمەگروون

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
لەسەر لووتکەی بڵندی پیرەمەگروون  (1952) 
by فایق زێوەر
لەسەر لووتکەی بڵندی پیرەمەگروون کە لای من بووەتە شاخی زیو و ئاڵتوون
شەوێک دیم دوو پەریی پڕ سۆز و مەحزوون ئەیان وت تێ بگە ئەی چەرخی گەردوون
ئەگەرچی ڕۆژهەڵاتین و کەساسین

لە ڕۆژئاوایی جوانتر دوڕ شوناسین

ئەزانین یەکیەتی شێوەی برایە دەسیسە و تەفرەدان جورم و سزایە
بەڵێنی هیچ و پووچ داوی بەڵایە ئەوەی کۆنەپەرستە بێ ڕەزایە
وەکوو جاف سینە ساف و شێوە خاسین

لە ورتەی تانە و ئاژاوە کاسین

ئەزانین ئێرە خاکی نیشتمانە ئەوی تیا دائەنیشێ خانەدانە
درشت و وردی تامەزرۆی ژیانە هەموو دیلی و کەلەبچەی لا گرانە
بمانناسە براخاس و هەباسین

شەو و ڕۆژ هۆگری هەوجاڕ و داسین

ئەزانین تۆی ناکۆکی چ ڕەنگە ئەوەی بۆمان ئەچێنێ زۆر دەبەنگە
هیوای تێکچوونی ئێمە و سەر بە جەنگە بە ڕاوێژ ئیش نەکەین لای ئێمە نەنگە
لەگەڵ دۆست و برا دڵ پڕ سوپاسین

لەگەڵ دوژمن لە جەنگا بێ هەراسین

نەزانین هۆزی ئێمە زۆر هەژارە لە چاو هۆزانی غەربا نادیارە
بەڵام ئەمڕۆگەلێکی زۆر بەکارە بە ئامانجی بڵندی بەختیارە
بە ڕووسووری وەکوو لالە عەباسین

لەسەر بستێ زەوی دڵ گەرمە پاسین

ئەزانین عیلم و فەن هۆی پێکەنینە هەچی هۆزێ کە نەیبێ بێ نگینە
بناغەی پایە بەرزیی سەرزەمینە نەوەک هۆی خاک کڕین و خوێن مژینە
ئەوەی وابێ لەگەڵیا بێ تەماسین

دەسەو چەک ڕووبەڕوو یان بۆی مەڵاسین

ئەزانین مەبدەئی چاکە دیموکرات بەبێ ئەو مەبدەئە ناگەینە ئاوات
دیموکرات جوانترە بگرە هەزار قات لە ئیستیعمار و فاشیستی خەرافات
بەڵێ بۆ هەر شتێ خاوەن ئەساسین

لەبەر بووکی وڵاتیشا کراسین

بەڕاستی ئەم قسانە دڵمی جووڵان کە ڕوانیم لای نەدیوی پشتی ئەکوان
بەشێکی زۆر فریشتەی پاکی یەزدان بە ئاڵایەکەوە هاتن بە گریان
بەوانیشیان ئەوت زؤر بێ قیاسین

مەترسن پشتی ئێوە و ئێوە ناسین

بەدڵ هەستام بچم بۆ لای ئەوانە بەڵام خەو ئەو قولی ئێسک گرانە
وەهای بادام کە سەیرم کرد بەیانە منیش هێندەم لە گوفتاریان ڕەوانە
لە ناپاک وایە کوردی بێ حەواسین

بەڵام لای پاک جەوان مەرد و بە باسین

1946/07/08
واژە، سنگێ، گردەزبێر، گۆرانگە

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse