لەجێ جێ کۆمەڵکە
Appearance
ئومێدی گەورەیی پێشووت، بزانە بێ کەڵکە | بێگانە هەرچەنێ چابێ براکە، هەر خەڵکە |
بۆ خۆت بجووڵێ بەگورجی لە خوێندن و کردەت | کۆشش بکە شەو و ڕۆژ، لاق و دەستەکەت هەڵکە |
لاوت بنێرە، حەکیمی لە ئەوروپا فێر بێ | هۆگر بە پیاوی کە، سستییە لەجێ جێ کۆمەڵکە |
خزمت بناسە، تازە کە خزمایەتی سەر نەو | پێویستی گەل چبێ بۆ لۆندەرە تل کە |
هۆگر ببن هەموو گەل خوێندەوار و زانا بن | ئەوجا مەبەستی میللەتی کورد بێتە جێ بەڵکە |
ئەوجا کە دەرکەوێ ئومێدی گەلی بەد خواهـ | خووی کوردە لە هەرچی هەرایێ بێ سەرپەلکە |
بڵێ بنووسە بجووڵێ ئەسیری لەم ڕۆژە | هیچ کۆڵ نەدەی پەلەکە موشکیلەت حەل کە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|