Jump to content

لەبەر مەیلی مەیی عیشقی تووە یاری وەفادارم

From Wikisource
لەبەر مەیلی مەیی عیشقی تووە یاری وەفادارم (1942)
by سافیی ھیرانی
309472لەبەر مەیلی مەیی عیشقی تووە یاری وەفادارم1942سافیی ھیرانی
لەبەر مەیلی مەیی عیشقی تووە یاری وەفادارم لە تەکیە و خانەقا دەرچووم، خەریکی دەیر و زیننارم
لە حوببی تۆ لەلای ئەو عالەمە کافر بووم گەرچی کە نازانن لە عەینی کوفرەوە ئیسلامییە کارم
ئەگەر سەدجار دەرم کەی قەت بەبێ تۆ سەبرەکەم نایێ بەزۆری دێمەوە دەرگانەکەت ئەی دۆست ناچارم
لە بەدکرداریی من ڕوو وەرمەگێڕە ئەی شەهی خووبان کە تۆ ڕوو وەربگێڕی کەس نییە گەر بێتە غەمخوارم
لە دووریت لەززەتی من پایەماڵی زیللەتە هەردەم حەیاتم بێ جەمالی تۆ مەماتی ژینە ئەی یارم
ئەگەر شەمعی ویسالی تۆم نەبێ ڕۆژم شەوی تارە بینایی نووری چاوانم، ئەتۆی ماهی زیادارم
ئەوەندەم عەجز و شادی، وەسڵ و هیجران دیوە ئەی یاران لە ڕۆژی حەشردا ئەسڵا نە حاجەت جەننەت و نارم
لە سەفحەی عەشقەوە گەر سڕڕی ڕەحمت بێتە نێو عالەم هەتا مەحشەر چ کەس سجدێکی نابا شاهی غەففارم
لە جیلوەی نەفی و ئیسباتی تۆ وەک سافی بە ڕۆژ و شەو دەمێ بێ هۆش و سەرمەستم، دەمێ بێدار و هوشیارم


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).