لێی تێبگە ئەو جاکە حەلوابێ
Appearance
| دەڵێ بەدبینە میللییەت لە دین جایز نییە و نابێ | لە پارێزی ببن، لێی تێ بگەن ئەوجا کە حەلوابێ |
| وتی من مەردی جەنگم هەر کەسێ باوەڕ بەوی دەکرێ | پیاوی مەرد ئەبێ دیاری ئەلەو ڕۆژە کە دەعوابێ |
| لەدینە وایە هەر کەس دینی زیاتر بێ ئەوە گەورە | لە ئیسلاما لە کوردی من هەیە دیندارتری با بێ! |
| بەدین بێ هۆگری، عالەم دەبێ هۆگر بەکوردی بێ | هەموو پیاو و ژنی گەل گەل، ئەگەر نۆکەر ئەگەر شابێ |
| دروستە سەرفرۆی بێ دینی بم، هۆگر بەناوی دین | بەخۆی هاوار ئەکا دینم نییە، دوژمنمە ساوابێ |
| فریبی ئەم درۆ و دام و، تەڵەی تۆرانییان نابێ | مەگەر مێشک گرانێ بێ، لە هۆشا وەک کەر و گا بێ |
| ئەوانەی وا ئەوانیان پێ دەوێ، بۆ دین نییە هەرگیز | هیوایان کیسە پڕ بێ، دەس لە ڕۆنا، لوقمە گەورا بێ |
| لە نیشتمانت ئەسیری تیا هەبێ ئەم جۆرە پیاوانە | وڵاتت دۆزەخە خۆشی، ئەگەر وەک شام و سەنعا بێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|