لای لایە بۆ مناڵ
Appearance
| گورگانەشەوێ، گورگانەشەوێ | بەرخە بچکۆلەکەم خەوی لێ بکەوێ |
| لوورەی تۆی ناوێ، لای لایەی ئەوێ | ئەڵێ لە ماڵی ئێمە وەدوور کەوێ |
| *** | |
| بچۆرە ماڵی «أبو يابوو» | حوشترەکەی بکە بە توێشوو |
| یابوەکەی بخەرە ناو چاڵی گوو | خۆی لێرە دەرکە زوو بە زوو |
| *** | |
| پیاوخۆرە زلە، پیاوخۆرە زلە | کۆرپەکەم لەگەڵ دایکیا دەست لە ملە |
| مڕەی تۆی ناوێ، هۆگری بلبلە | هیچت بە لووتەوە نابێ لەم گەرد و خولە |
| دوورەوەکەوە تا نەیانداویتە بەر گوللە | |
| *** | |
| ڕوو بکەرە ماڵی «أبو جاسم» ەکان | یەکێکیان بکە بە کوچکی گوێ ئاگردان |
| ئەوی تریان بخەرە شیوی کۆڵان | بەڵکوو دەست بەردەن لە یەخەمان |
| *** | |
| کەمتیاری سم پان، کەمتیاری سم پان | ڕۆڵە شیرینەکەم نووستووە لە هەیوان |
| سپاردوومە بە پێغەمبەر و یەزدان | سپاردوومە بە ئایەتی قورئان |
| با حەچەی تۆ ببڕێت لە گوێمان | |
| *** | |
| بچۆرە ماڵی کوللەخۆرەکان | زمانی بەدیان ببڕە بە ددان |
| چاوی ژنەکەی کوێرکە بە بێڵەکان | بەشکو بە جارێ ببنەوە لە کۆڵمان |
| بۆ خۆمان بێ گێچەڵ بین لە وڵاتی خۆمان | |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|