لای خوداوەندی شیرینی جوانی
Appearance
لای خوداوەندی شیرینی جوانی | ملکەچ وەستابووم بە پەرێشانی |
بە دڵی پاک و سەری بێ غوروور | ورد ئەبوومەوە لە جوانی پڕ نوور |
لەپڕ شەماڵێ هەڵی کرد لە من | هات دای لە هەستم بردی شنەشن |
بۆ ناو ئاسمانی بیری بێ پایان | فڕاندی ساتێ لێی نەگرت وچان |
ئێستە لەوێدا کەوتووەتە شادی | مەستی دڵداری و نەشئەی ئازادی |
1944/04/03
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|