لایە لایەی دایکی کوتەک

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
لایە لایەی دایکی کوتەک  (1953) 
by قانع
هەی لایە لایە، ڕۆڵە لای لایە لە کزی کوردان دەنگم دەرنایە
ڕۆڵەی خۆشەویست، جگەر گۆشەکەم مەرهەمی زامی بە پەرۆشەکەم
وەک تۆ پەروەردەی دامێنی منی بێچووە شێرەکەی خاوێنی منی
منیش لە باوەش دایکێ ترا بووم بە شیری ڕاستی بە خێو کرابووم
من ڕاسپاردەی باب و باپیرم فەرموودەی ئەوان هەر وا لە بیرم
با بۆت بەیان کەم وەسێتی ئەوان بۆ چ غایەیەک منیان پێ گەیان
منیان پێ گەیان بۆ خزمەتی تۆ بۆ بە خێو کردن، بۆ زەحمەتی تۆ
هەی لایە لایە، ڕۆڵە لای لایە شاڵڵا لای لایەی گشت کەس وا بوایە
***
ڕۆڵە! ئەم شیرە، شیری شێرانە شیرەی نیعمەتی خاکی کوردانە
ڕۆڵە! بێشکەکەت داری قەزوانە نەمامی مەندەی باخی بابانە
بەنی دەسرازەت خوریی شەکی کاڵ دابەستەی کوێستان، چراگای سەر یاڵ
ئاوی خواردنەوەت، کانی «جەیران»ە چێشتت برنجی دەشتی «ماڵوان»ە
هەی لایە لایە، ڕۆڵە لای لایە خۆزگە تۆی نیفاق هەرگیز نەبوایە
***
شیرە ڕاستەکەم نەخۆی بە درۆ! سەرسەری نەبی! نەمکەی ڕەنجێ ڕۆ!
هەرگیز نامووست بە پارە نەدەی! ئاوەڵ کوردی خۆت ئاوارە نەکەی!
***
ڕۆڵە من بۆیە تۆ بەخێو ئەکەم ڕەنجی داماویت لەگەڵا ئەدەم
تۆش خزمەتکار بی بۆ گەل و هۆزت قەت قوسوور نەکەی بۆ بەرزی کۆزت
هەی لایە لایە، ڕۆڵە لای لایە میللەتی بێ خێو، ڕوو لە بەڵایە
***
ڕۆڵە! خایەن بی بە ئاو و خاکت دەک ئەجەل بگرێ دامێن و چاکت
تۆ بەخێو ناکەم بۆ خەو و خواردن یا وەک هێندێ کەس بۆ چاو شۆڕ کردن
کوڕم! نەتبیستووە، مەشوورتر لە گشت؟ «سەر بۆ سەر بڕین، نەک بۆ سەرزەنشت»
***
ڕۆڵە! هەر کاتێ خوێنت بڕژێ بە گوللەی دوژمن مێشکت بپژێ
ڕەنجم حەڵاڵت شیرم نۆشت بێ کزی کوردستان فەرامۆشت بێ
هەی لایە لایە، ڕۆڵە لای لایە کۆمەڵی نەزان، وەک کا و بایە

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse