لام وایە ژینی عالەم بە هەوڵ و ئیش و کارە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
لام وایە ژینی عالەم بە هەوڵ و ئیش و کارە  (1941) 
by موفتی پێنجوێنی
لام وایە ژینی عالەم بە هەوڵ و ئیش و کارە تەمەڵ خەیاڵە ناژی تا ماوە پەست و خوارە
بڕوانە کاری چەرچڵ، ڕوزفەلت و هەم --- عەزم و سوباتی هەرسێ وەک ڕۆژە شوعلەدارە
واعیز کە وەعزی فەرموو بێ سوودە هەوڵ و کۆشین عیلمی نەبوو بە ئایەت بێچارەییی هەژارە
فەرموویە زاتی یەزدان بۆ نان و ژینی ئینسان بێ ڕەنج و بێ تەقەللا بەشەر زەلیل و زارە
قەسەم بە زاتی باری بۆ دەوڵەمەند نەباری ئێستە کە لاتی جاران یەکی بە سەد هەزارە
زۆر کەس لە پێشی حەربا چاوی لە دەستی من بوو ئەمڕۆ کەچی دلێر و خاوەن دەست و تەلارە
یەزدانی من لەگەڵ ئەو یەک بوو بە تاق و تەنیا بۆ چی بە چنگە بۆ من بۆ ئەو بە کۆڵ و بارە
زۆر کەس بەشەر ئەبینم سۆفی و پەپوولە ڕەنگە بە ڕەنگ مەڕی هەژارە بە هەڵمەت گورگی هارە
چنگاڵی چنگی تیژی خستۆتە جەرگی مەردم کێشی ئەکا بەجارێ ئەیکاتە موڵک و پارە
بیزانە گەر نەزانی بێ شک ئەساسی ڕەنجە هەرکەس کە ناوی بەرزی لە عالەما دیارە
بۆ چی یەکێ لە قەسرا شۆخی ئەکا بە دنیا یەکێ کەسیف و کەوتووی کووچە و کەناری شارە
ئومێدە چەرخی گەردوون سووڕێ بدا بەچاکی ڕێکی بخا لەگەڵمان هەرکەس کە چەوت و لارە
ئەم ئاخ و داخ و دەردە لافاوی دێ بەسەردا ئاواتی دڵ بەدی دێ نزیکە ئەم بەهارە
موفتی کە شیعرەکانی وا گەرم و ئاگرینە دڵی بەجۆشە دایم دەروونی پڕ جە خارە

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse