لام وایە ڕۆزی نابارێ بۆ کەس
Appearance
لام وایە ڕۆزی نابارێ بۆ کەس | ئەسووڕێتەوە ئەم دەس بۆ ئەو دەس |
یەکێ پێنج ساڵە خەریکی ڕەنجە | یەکێ تر ئەیبا بە زۆری پەنجە |
یەکێ بە بەرماڵ یەکێ بە ماڵبڕ | یەکێ بە توربەی دەروێشی کەڵوڕ |
یەک بە بەرماڵ، بە تەزبیح و ڕیش | ئەژی بەدایم بێ کار و بێ ئیش |
یەکێ لە بەهار هەتاکوو پاییز | کاسبی ناکا نایدا بە ئازیز |
تاکوو ئاغای دێ هەمووی بەش ئەکا | هەروەک برابەش لە دان و لە کا |
یەکێ بە خەڵوە و چلەکێشانە | لە سەد لا بۆی دێ بەبێ پێوانە |
یەکێ ڕێگرە و جەردەی سەرملان | چی بەر پەل کەوێ ئەیبا بە تاڵان |
یەکێ خاوەنی جنۆکە و دێوە | بۆی دێ هەموو شت لە شار و دێوە |
یەکێ بە دوعای ئەبوودووجانە | دینارێک ئەبا سەرقەڵەمانە |
یەکێ بە گەز و مەتر و ترازوو | دەوڵەمەند ئەبێ بە زۆری بازوو |
یەکێ بە مادەی قانوونی بەغدا | بەشی خۆی ئەبا بە سات و سەودا |
یەکێ بە زەرگ و شمشێر و کەشکۆڵ | کۆی ئەکاتەوە بە بار و بە کۆڵ |
بەڕاستی ڕۆژی عەرەق ڕێژانە | بەرهەمهێنانی باخ و بێستانە |
جووت و فەلاحی و عەرزکێڵانە | ڕۆژی کە وا بوو پوخت و جوانە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|