لازمە شەرح و بەیانی کۆمەڵی عالی جەناب
Appearance
لازمە شەرح و بەیانی کۆمەڵی عالی جەناب | خانەدانی ئاردەڵانی، خاوەنی تێغ و تەناب |
باسی بابائاردەڵانت بۆ بکەم چۆن پیاوێ بوو؟ | ساکنی گوڵ عەنبەر و یەک حاکمێکی کامیاب |
تایەفەی گۆرانە ئەسڵی، خەڵکی خاکی شارەزوور | پایتەختی شاری زەڵمە شاهیدی قەولم کیتاب |
یادگاری پاشی خۆی ناوێ کڵۆڵە بێ درۆ | پاشی ئەو ئەلیاس و خدر و بابلۆی خاوەن عیتاب |
مونزیرێک و دوو حەسەن، خدرێکی تر، ئەلیاس دوو | مستەفا خان و عەزیز و ئەحمەدی عاشق ڕوباب |
ئینقرازی ئاردەڵانی هیچ نەبوو ئیللا غروور | قەهری هیچ و پووچی زۆر و کیبری بێ حەد و حیساب |
قانعا باسێ لە حاڵی کوردەکانی تاڵشی | بێنە پێشۆ تا بزانن چاک بوون یاخۆ خراپ؟ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|