قەڵەم هەستە بنووسە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
قەڵەم هەستە بنووسە  (1945) 
by مەلا مارف کۆکەیی
قەڵەم هەستە بنووسە بۆ حزووری حەزرەتی قازی لە پاش عەرزی سەلام و ئیحترامات و سەرئەفرازی
لەوێ ڕۆژێ کە تۆ ڕۆیی لە شاری و هیجرەتت فەرموو ویشک بوو نەهری شێعر و بەحری فکر و نوکتەپەردازی
لە سەر بانی سەرم ڕاوەستە تاوێکی تەماشاکە کە پیری و فەقر و بێ چاوی چلۆنم پێ دەکەن بازی
بە سەرماندا دەڕێژن گێژەڵووکەی نەگبەت و میحنەت غوباری ئیفتیقار و تۆزی دەرد و گەردی بێوازی
غەم و دەرد و بەڵا چین چین و سەف سەف دەورەیان داوم وەکوو ساڵدات و ساحیب مەنسەبانی شووڕەوی و نازی
لە بەرهەیوان و نێو حەوش و حەساری مەسجیدی جامیع بە تەنیا دێ و دەچم وەک لەگلەگی مەشهووری دریازی
هەتا تۆ بووی لە شار، شام و نەهار، گۆشت و پڵاوم بوو بە شۆرباوێکی بێتام ئێستە زۆر مەمنوونم و ڕازی
لەبەر بێهیممەتی ئەو میللەتە بێعاتیفە و ڕوحمە خەیاڵم کرد کە هیجرەت کەم بڕۆم بۆ خاکی قەفقازی
لەناکاو قووەیی عاقیلە پەیدا بوو گوتی «شاعیر» خەیاڵی وا مەکە گەر تالیبی ئیکرام و ئیعزازی
لە نەقدی سولبی ئێلخانی ئەمین ئاغای حەمامیانی لە ماڵ و نیعمەتی دنیا بخوازە هەرچی دەیخوازی
دەڕێژێنێ و دەپڕژێنێ میسالی هەوری نیسانی موسەلسەل قەترەیی نیعمەت لە کیفی کەففی فەییازی
دوعای حیفزی وجوود و عیززەت و ئیقباڵ و تەوفیقی لەسەر تۆ واجب و فەڕزە بە کوردی و فارسی و تازی

This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:

  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.

Public domainPublic domainfalsefalse