قەوی شەوکەت

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
قەوی شەوکەت  (1945) 
by مەلا مارف کۆکەیی
ئەی بە فەرمانی شەهەنشاهی قەوی شەوکەت ڕەزا ئەو کەسەی دەیگوت فەلەک ئەحسەن مەلەک بەو حەببەزا
ڕۆژی ئەووەڵ چون سروشتی تۆ عەداڵەت پیشە بوو در بر و دوشت حمایل کرده شمشیر قضا
بەسیەتی بۆ ئیحترام و مەتح و تەعریفاتی تۆ

ئەمر و فەرمانت لە نێو میللەت ڕەواج و نافیزە

حازرانی مەجلیست کەسبی کەماڵت لێدەکەن ئیستیفادەی عیلم و عەقڵ و پووڵ و ماڵت لێدەکەن
کافییە بۆ تۆ کە قیسمی ئەعزەمی ڕووحانیان دەم بە دەم بۆ حەللی موشکیل دێن سوئالت لێدەکەن
ئیفتیخاری میللەتە ئەم مەحزەر و ئەم دەفتەرە

بێبەهانە و بێبەها هەر کەس بە مەتڵەب فایزە

عادەتی ئەشخاسی شاعیر مەسلەک و شەخسی ئەدیب یا درۆیە یا ڕیایە یا نە مەکرە یا فەریب
یا بەدەسهێنانی دنیایە لەبەر لۆمەی ڕەقیب هەڵدەبستن شێعری شەرماوەر بە ئەلفازی غەریب
شێعری من نیسبەت بە تۆ تەنیا حەقیقەت گۆیییە

چۆنە مەئیووسم لە ئەنعام و حقووق و جایزە

ئەووەڵەن «زُرني» حەدیسی شاهبازی کیبریا باوەڕت بێ سانییەن تەقیە و ئەدەب شەرم و حەیا
سالیسەن قەولی ئەدیب و فەیلەسووفی ئاسیا تا نگویندت مگوی و تا نخوانندت میا
ڕابیعەن بەدبەختی و بەدوەزعی و ڕۆژی سیا

بۆ شەڕەفیابی حوزوور و خزمەتی تۆ عاجیزە

گەر مووەففەق بم بە تەوفیقات و لوتفی ئیزەدی تا موتەووەق بم بە تەوقی فەهم و عەقڵ و بیخرەدی
تا فەلەک دەخولێ لە دەوری میحوەری «قوتب» و «جدی» تووتیی تەبعم هەتا کوو دێ بە ئەشعاری جەدی
بۆ گوڵی ڕووی تۆ وەکوو بولبول لە ناڵینە دڵم

تا نەفەرمووی چون حقووقی نادەمێ لێم عاجیزە

من کە «مەعرووف»م لە گوڵشەندا غەزەلخوانی ئەکەم جارێ تەرحی نەقشی ئەرژەنگ و دەمێ مانی ئەکەم
دەفعەیێ مەیلی تەڕەب تاوێ موسوڵمانی ئەکەم گاهێ پەروازی بڵیندی ئەوجی ڕووحانی ئەکەم
هێشتێ بەم گشت حاڵەوە پەروانەتم بڕوانە من

سەر بە سەودا دەم بە تاریف و سوپاست لافیزە

This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:

  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.

Public domainPublic domainfalsefalse