Jump to content

قەومینە وەرن لازمە ئەوڕۆ کە عەیانە

From Wikisource
قەومینە وەرن لازمە ئەوڕۆ کە عەیانە (1934)
by ناری
309421قەومینە وەرن لازمە ئەوڕۆ کە عەیانە1934ناری
قەومینە وەرن، لازمە ئەوڕۆ کە عەیانە دیققەت لە ئەساسی هونەری ئەهلی زەمانە
هەر نوکتە لە بۆ ئێوە، کەوا بێتە بەیانۆ شەرحێکی لەتیفە، بە پڕ و پووچی مەزانە
ئەسنافی بەنی نەوعی بەشەر سەیری لە هەر لا ئاساری زەکا و عەمەل و عیلمی بەیانە
سینفێکی بە تەییارەوە مەربووتە خەیاڵی دایم لە هەوار و لە فەلەک کەسبی گەڕانە!
سینفێکی بە تەل مایلە، سینفێ بە مەعادین سینفێکی لە بۆ تۆپ و تفەنگ فیکری ڕەوانە
ئەم نوکتەیە سەربەستە نەبێ چاکە بە کوردی هەر کوردە کە وا غافڵ و بێ -- نەزانە
هەر کوردە لە هەر دەوڵەت و هەر بەگلگ و هەرجێ پەیوەستە بەبێ ---- ویردی زەمانە
هەر یەک بە سەر و سوورەت و هەیئەت وەکوو شێرە ئەمما لە هونەر خاڵی و لایەق بە نەمانە!
یا مەدح و سەنای پینەچی و دۆم و خەڕاتە! یا باسی گەز و شایەن و تەعریفی قەپانە
یا سرتە لە سمت و کەفەلی لووسی هەتیوە! یا بەحسی خەت و خاڵ و سەر و زوڵفی ژنانە!
ئیسمێ کە نەبێ جیسمی بە زەرفی دوڕ و دانە! وەک سواڵەت و وەک کاشییە کۆنی هەمەدانە
قەومینە بەسە غەفڵەت و بەدبەختی هەتا کەی؟ زۆر حەیفە لەگەڵ قەسری ئیرەم بەحسی کولانە!
بێدار و تەلەب کاری جیهان پاکی ئەزانێ! سوعبەت نییە دڵسۆزییە ئەم مەوعیزەمانە


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.