قەومینە لە بەر چاوم باز ئافەتێ قەوماوە
Appearance
شیوەن بۆ ئەحمەد بەگی وەسمان پاشا (ئەحمەد موختار)
قەومینە لە بەر چاوم باز ئافەتێ قەوماوە | یا فیتنەیی دەججالە یا مەحشەرە هەڵساوە |
دووبارە دەنگی شینە دیسانەوە ناڵینە | عالەم هەموو غەمگینە، ئەم خەڵقە شڵەژاوە |
بەم تۆز و تەم و بایە ڕووی کردە ئە کوردستان | مەعلوومە کە دەورانیش ئازییەتی داناوە |
هاوارێ ئەبەر گوێم تێ ناڵینە لە کوردانا | چی بێت و چ قەومابێ خۆر ئەمڕۆ نەگیراوە |
گەر چاوی خیرەد وازکەی بیخەیتە ئەبەر دیققەت | تەسدیقی ئەکەی چەرخیش بەرگی خەمی پۆشاوە |
ئەم شیوەن و گریانەی کەوتۆتە ئە گوڵ عەمبەر | بی عەینی دەڵێی فتنەی شیروانەیە قەوماوە |
وا تێتە ئەبەر چاوم باز جاف سیاچارەس | یەک جارێ نەبوو بیخەی لێل ڕیشەکێش باوە |
پێم بێژن ئەبێ چی بێ مەیشارەنەوە تو خوا | من ئارم ئەوا تێچوو دڵ بەم غەمۆ سووتاوە |
هیچ کەس نەبوو پێم بێژێ ڕۆیمەوە لای ماڵۆ | چی دیم کە لە ناکاو ماڵا وا شیوەنێ گیراوە |
پرسیم چییە ئەم شینە شەخسێ وتی نازانی | ئەحمەد بەگی پاشای جاف لەم سەر حەدە کوژیاوە |
بیزانە سەما دایم سەییادی جەوانانە | ئەم سوبحە بە خوێنی ئەو هەرتە و شەفەقی داوە |
بۆ ساڵی وەفاتی ئەو پرسیم و وتی مینە | ڕۆیی داغ بە دڵمانە (تەئریخیە جێماوە) |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|