قەولی موفتی
Appearance
| ئەی برادەر! قەولی موفتیی ئەم زەمانە هەر درۆس | ویردی سۆفی، زیکری زاهید، باش عەیانە هەر درۆس |
| باوەڕم پێ بکەن ڕەفیقان بێ زیاد و کەم ئەڵێم | کەسبی مەردی ناتقی دەوری زەمانە هەر درۆس |
| شێخێ هات و چاوی نووقان، لۆچی ورگی دەرپەڕان | با لە دڵدا های و هووی بێ؛ چون نیهانە، هەر درۆس |
| بەڵمەڕیشێ بێ، سیواکی کا بە پانیی ورگییا | چرپەچرپی زوانی بیسن، وای مەزانە هەر درۆس |
| شێخ ئەگەر هات و وتی: دەروێش وەرە تۆبەت بدەم | ساحیری جادووگەرە؛ چاکی مەزانە، هەر درۆس |
| بێتو دەروێش مەترەقی بێنێتە سووڕوحەی بکات | (...) ئەخوا بە چکە (...) بۆ کیژی جوانە هەر درۆس |
| مەنجەنیق و نار و زەرگ و تێغ و شمشێرە کوتەی | بۆ کولێرەس، تۆ بە شەوقی دین مەزانە، هەر درۆس |
| عەسکەر و ژاندارمری گەر ماغەماغە سف بکەن | ڕاست و چەپی ساغەبق، یا یەک دووانە هەر درۆس |
| حافزیش بێت و بڵێت من قاری و مەردی خوام | لاچۆ پاچە دەور ئەکاتۆ، هیچ نەزانە هەر درۆس |
| لابە قانع، چی ئەڵێیت؟ بۆچی زەمی مەردوم ئەکەیت؟ | تالبیش بێت و بڵێ دەرسم ڕەوانە، هەر درۆس |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|