قەت نوقڵانەی بەد لە دەستت مەدە
Appearance
| قەت نوقڵانەی بەد لە دەستت مەدە | بەدی هاتنی لە سەدا سەدە!! |
| کە تۆ بە یەکێ بڵێی ئاخرشەڕ | ڕێی ئاخر شەڕی هەڵبەت دێتەبەر |
| دوعای پیرێژن بۆ ئاخرخێری | زوو گیرا دەبێ بە بەرچاوتێری |
| چلەی هاوینە و چوار چلە هەیە | نازانین چلی ئێمە تا کەیە؟ |
| مەلای مەزبوورە و حیسابی ڕۆژوو | بەردیشی تێخست بازهەم بە سەرچوو |
| بە چلە بەفر و قیر ئەتوێتەوە | سامی باحورایش زوو ئەبڕێتەوە |
| بۆ «کُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْت» | تەفسیری وابوو هەر پیری بەرکەوت |
| هەندێ لە بورجی موشەییەدە دان | لە ئیدراکی مەوت بێ سات و سەودان |
| کاتێکیان زانی کە ئەیان نێژن | خۆشیان ئەزانن چاکیان نایێژن |
| با ئەوان بڕۆن جێگایان بۆش بێ | قەی ناکە لەوێ خوا لێیان خۆش بێ |
| خوا کێو ئەبینێ و بەفری تێدەکا | نەزان بێهوودە قسەی لێدەکا |
| من نازانم چیم لەم و لەو داوە | خوا ڕەوای بینێ میوەم تەواوە |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 535
1937/07/19
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|