قەت لە ئادابی دوعا ئەم پیرە تەقسیری نییە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
قەت لە ئادابی دوعا ئەم پیرە تەقسیری نییە  (1934) 
by ناری
قەت لە ئادابی دوعا ئەم پیرە تەقسیری نییە سا لەگەڵ تەقدیری خوا چی بکەم کە تەئسیری نییە
ویردی دڵ بێ غایەت و پایانە وەک تەقسیری من تا ئەبەد وەک عەفوی تۆ ئیمکانی تەحریری نییە
سیدقی مەزموونی کەلامم عەینی سوبحی سادقە ئەو بە تەرزی ئاخری شەو کیزب و تەزویری نییە
حەیفە بۆ ئەربابی دەرکی غەزنەوی گاهێ بڵێن جامیعی حیکمەت ئەیازە و حوسنی تەدبیری نییە
عاقڵ و فەرزانە هەردەم وا لە قەیدی میحنەتا شێت و بێ پەروا لە دنیا باکی زنجیری نییە
گوڵ لەگەڵ خارا ڕەفیقی بولبولی دڵ بێ نەسیب عیللەت و ئیشی خودا ئیشکالە تەفسیری نییە
سەیدی وەحشی دەستەمۆ بێ چاکە نەک سڵ کا بە هیچ بازی تۆ ئیمڕۆ کە چونکە تابی نەخچیری نییە
گەردشی ئاخر زەمانە و شۆڕشی دەوری قەمەر نوور و زوڵمەت بۆیە لای کەس فەرق و تەوفیری نییە
ئەهلی دانا قەت لە ناری ناگرێ هەرگیز غەڵەت چونکە نەفسێکی ئەدیب و عاقڵ و ژیری نییە


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.